سه‌رۆك بارزانى پيرۆزبايى هاتنى "مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زان" له‌ موسڵمانان ده‌كات

سه‌رۆك بارزانى په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پيرۆزبايى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى ئاراسته‌ى موسڵمانانى‌ كوردستان و عێراق و جيهان كرد.

له‌ هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، سه‌رۆك بارزانى په‌يامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ په‌يامه‌كه‌دا هاتووه‌: "به‌ بۆنه‌ى هاتنى مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زان پيرۆزبايى له‌ موسڵمانانى كوردستان و عێراق و جيهان ده‌كه‌م و له‌ خوداى مه‌زن داواكارم له‌م مانگه‌ پڕ له‌ به‌ره‌كه‌ته‌دا عيباده‌تى هه‌موو لايه‌كمان قبووڵ بكات".