چاوشئۆغلۆ: هێرشى توركيا بۆ سه‌ر يه‌په‌گه په‌يوه‌ست نييه به كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا
تورکیا
يه‌په‌گه
په‌يه‌ده
هه‌سه‌ده
يه‌په‌ژه
مه‌سه‌ده
منبج
سوپاى توركيا
ئه‌نقه‌ره
پۆمپيۆ
مه‌ولود چاوشئۆغلۆ
ئه‌مه‌ريكا
تره‌مپ
ئه‌ردۆغان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، رايگه‌ياند، ئۆپراسيۆنى سوپاى توركيا دژ به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) په‌يوه‌ندى به پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له ناوچه‌كه نييه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، چاوشئۆغلۆ رايگه‌ياندووه، توركيا به ئه‌مه‌ريكاى وتووه، له كاتى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووريا ئاماده‌يه هه‌موو هاوكارييه‌كى لۆجستييان پێشكه‌ش بكات.
ئاشكراشيكرد، كه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا به‌ڵێنى داوه سه‌ردانى توركيا بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا مايك پۆمپيۆ له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پێى راگه‌ياندووه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا روونيشيكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى له ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵده‌ده‌ن تره‌مپ له بڕيارى كشانه‌وه له سووريا پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه.