ماكرۆن: به‌ڵگه‌مان ده‌ستكه‌وێت له رژێمی سووریا ده‌ده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: "له حا‌ڵه‌تێكدا بۆمان روونبێته‌وه و به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیایی دژی خه‌ڵكی سڤیل له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه بكه‌وێته به‌رده‌ست، ئه‌و كاته له رژێمی سووریا ده‌ده‌ین".
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌به‌ر‌ده‌م كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی فه‌ڕه‌نسا گووتی: "له‌و شوێنه ده‌ده‌ین كه چه‌كه‌كه‌ی لێوه ده‌رچووه، یان پیلانه‌كه‌ی تێدا داڕێژراوه، ئه‌وه هێڵی سووره، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌زگاكانمان به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له به‌رده‌ستدا نییه كه چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراو، دژی خه‌ڵكی سڤیل به‌كارهێنرابێت".
ماكرۆن رایگه‌یاند: "هه‌ر كاتێك به‌ڵگه‌مان ده‌ستكه‌وت، ئه‌وه‌ی گووتم جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، هه‌ر چه‌نده كاری له پێشینه‌ی ئێمه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و جیهادییه‌كانه".
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی سووریا له ناوچه‌كه كرد و گووتی: "زۆر پێشنیازم كردووه و ئه‌گه‌ر بكرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه به‌پێویست ده‌زانم و ناشمه‌وێت بڵێم با له پاریس بێت".