سبه‌ی لایه‌نه ناڕازییه‌كان له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه
K24 – سلێمانى:
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رايگه‌ياند، بڕیاره سبەی شەممە لایه‌نه ناڕازییه‌كان له مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له شارى سلێمانى كۆببنه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و لايه‌نانه له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، دوا هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی ئاشكرا كردنی ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست ئاشكرا ده‌كه‌ن.
بەرپرسێکی باڵای هاوپەیمانی ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى به بێ ئه‌وه‌ى رازى بێت ناوى بهێنرێت به كوردستان24ى راگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سێ تەوەر تاوتوێده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌كانيش گوتى: راگەیاندنی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان، ئامادەکاریی لایەنە ناڕازییەکان بۆ هەڵبژاردنی گشتيى له هه‌رێمى کوردستان و تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق.
دوێنێ كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستيى ده‌نگه‌كانى راگه‌ياند و ده‌ركه‌وت ئه‌نجامه‌كان هيچ گۆڕانكارييه‌كى بنه‌ڕه‌تييان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
لايه‌نه‌كان بريتين له بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان، هاوپه‌يمانى ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى، حزبى شيوعى كوردستان.
ئ.ر