"داوا دهكرێت مووچهی خانمان و پیاوان هاوتا بكرێن"
جۆ بایدن هۆشداری دەداتە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکا و داوایان لێدەکات مووچەی یاریزانە خانمەکان هاوشێوەی پیاوان لێ بکرێت.
دوای ئەوەی خانمە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی ئەمریکا سکاڵایان لە دژی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکان تۆمار کرد و داوایان کرد کە پێویستە قەرەبوویان بکرێتەوە بە هۆی ئەوەی کە لە ساڵانی رابردوو مووچەیەکی زۆر کەمیان وەرگرتووە.
دادگای فیدراڵی شاری لۆس ئانجلۆس ئەم سکاڵایەی رەتکردەوە و دواتر جۆ بایدن بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە تویتێکدا هۆشداری دایە فێدراسیۆنی وڵاتەکەی و دەڵێت: ئەگەر ئەو داوایەی هەڵبژاردەی خانمانی وڵاتەکەی جێبەجێ نەکەن و مووچەکانیان هاوشێوەی پیاوان لێنەکرێت، ئەگەر بووم بە سەرۆک بۆ دابین کردنی بودجەی مۆندیالی 2026 ئەوا پێویستە بیر لە رێگەی دیکە بکەنەوە و بە هیچ شێوەیەک ناهێڵم بودجەکە بەدەستان بگات.