بۆ پرسی ئاڵای كوردستان یه‌كێتیی چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌

یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك: به‌ شێوه‌یه‌كی كاتیی ئاڵاكانمان داگرتووه‌
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

یەکێتی نیشتیمانی کوردستنان لە کەرکووك، پاش ئەوەی ئاڵای کوردستانی لەسەر سەرجەم بارەگا حزبيیەکان هەڵکرد، بەڵام ئەمڕۆ لەسەر داوای لایەنە عێراقیيەکان، ئاڵاکەی لەبەشێکی زۆر لە بارەگاکانی داگرت.

بەوتەی کادیرێکی یەکێتی، ئەوان بە شێوه‌یه‌كی کاتی ئاڵاکەیان لەبەشێك لە بارەگاکانیان داگرتووەو چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقن بۆ یەکلایيکردنەوەی ئەم پرسە.

ئاڵای کوردستان لە گشت کۆمیتە و بارەگاکانی یەکێتی داگیران، جگە لەبارەگای مەکتەب سیاسی و مەڵبەند، ئەمەش بەپێی رێکكەوتنێکی نێوان یەکێتی و هێزە عێراقيیەکان تا ئەو کاتەی بڕیاری دادگای فیدراڵی  دەردەچێت و ئەم کەیسە یەکلای دەکاتەوە.

بارەگای لایەنە سیاسییەکانی دیکە لە کەرکووك، ئاڵای كوردستانیان لەسەر بەرزنەکراوەتەوە، چونکە لایەنە کوردیيەکان هێشتا لەوە دڵنیانین کە هاوشێوەی یەکێتی رێگەیان پێدەدرێت ئاڵا بەرزبکەنەوە یاخود نا.

یەکێتی کە سکاڵای بردووه‌تە دادگای فیدراڵی، لە ئێستاوە پێیوایە کەیسەکە لە بەرژەوەندی ئەو کۆتایی دێت، چونکە وەك خۆیان دەڵێن، ئەگەر هەڵکردنی ئاڵای نەتەوەيی لەسەر بارەگای حزبیيەکان قەدەغە بێت، ئەوە دەبێت ڕێگە نەدرێت پارت و لایەنە تورکمانيیەکانيش ئاڵای نەتەوەيی خۆیان، لەپاڵ ئاڵا حزبیيەکەیان هەڵبکەن لەو شارە.

ئ. م