ئومێد سه‌باح: حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ی هه‌موو رێكارێكه‌

.
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ی هه‌موو رێكارێكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق.

ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ هیچ بیانووێكی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌هێشتووەتەوە و تاكه‌ داوای هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بنه‌مای گفتوگۆكان له‌سه‌ر ده‌ستووری عێراقدا بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد "دوای ئەوەی بەغدا ئەمساڵ بودجە و مووچەی ھەرێمی كوردستانی بڕی، وەك شاندی حكومەتی ھەرێم، شەش جار سەردانی بەغدامان كردووە. داوای ئێمە لە بەغدا ئەوە بووە گفتوگۆكانمان لەسەر بنەمای دەستووربێت".