نرخی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق گه‌یشته 30 ملیۆن دۆلار
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، نرخی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری گه‌یشتووه‌ته 30 ملیۆن دۆلار و كه‌سایه‌تییه‌كی سووننه ئه‌و پاره‌یه ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته‌ی پێبدرێت.
وێبسایتی "الغد پرێس"ی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ململانێكی ناوخۆی سووننه‌كان له‌سه‌ر پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رده‌وامه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، وه‌كو بۆرسه نرخی ئه‌و پۆسته به‌رز ده‌بێته‌وه و ئێستاش كه‌سایه‌تییه‌كی سووننه 30 ملیۆن دۆلار ده‌دات ئه‌گه‌ر پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.
ئه‌و سایته عێراقیه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ده‌ڵێت: "كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی عێراقی، 30 ملیۆن دۆلاری داوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی".
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، وڵاتانی قه‌ته‌ڕ و توركیا، نێوه‌ندگیری بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
له‌لای خۆیه‌وه، عه‌بدولڕه‌حمان لوه‌یزی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق، له پارێزگای نه‌ینه‌وا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: "بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ریان سوڕماوه له نرخی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه گه‌یشتووه‌ته 30 ملیۆن دۆلار، ئایا ده‌زانن ته‌نها گرێبه‌ستی خۆراكی سوپای عێراق، كه سه‌لیم جبووری له‌گه‌ڵ خالید عوبه‌یدی مامه‌ڵه‌یان له‌سه‌ر كردووه، گه‌یشتووه 2 تریلیۆن و 300 ملیار دینار، ئه‌و بڕه‌ش له ملیارێك دۆلار زیاتره".
لوه‌یزی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌گه‌ر سه‌لیم جبووری ببێته وه‌زیری به‌رگری، تێپه‌ڕاندنى كڕینی هه‌مه‌ره سه‌ربازییه‌كان ده‌خاته كارنامه‌كه‌ی، رێككه‌وتنی سه‌رۆك (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ جبووری)، كه قازانجه‌كه‌ی ده‌گاته 260 ملیۆن دۆلار؟ ئه‌ی گرێبه‌ستی خوارده‌مه‌نی سوپا ده‌داته كێ؟ كه بڕه‌كه‌ی 2 تریلیۆن و 300 ملیۆن دیناره؟".
ئ. م