"ریفراندۆم واتای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگاله‌"

قایمقامی شنگال داوا ده‌كات خەڵكی شارەكە پشتگیری ریفراندۆم بكه‌ن
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، مەحما خەلیل، قیامقامی شنگال، جەختی كردەوە كە ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاوەدانكردنەوەی شەنگالە و خزمەتێكی گەورە بە شارەكە دەكات".

قایمقامی شنگال، داوای لە خەڵكی شارەكە كرد پشتگیری لە پرۆسەكه‌ بكه‌ن و گووتی "ماستەرپلانێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و گەراندەنه‌وەی خەڵكی بۆ شارەكە ئامادە كراوە.

مەحما خەلیل داوای لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان كرد ھاوكاری زیاتری خەڵكی شنگال بكات، بۆ ئەوەی بگەرێنەوە شارەكە و ئاوەدانی بەدیبێت.