كەشناسی: بەفر و باران بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ بارانبارین لە شارەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی، پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لە زۆربەی كاتەكان باران دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.