بارانبارین بەردەوام دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك كاتدا لێزمە باران دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك ناوچەش لە بارانی مامناوەندیەوە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواوبێت و باران دەبارێت لە ھەندێك كاتدا لێزمە باران و ھەورە تریشقە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی