ترەمپ ھەڕەشەی توند لە ئێران دەكات

"رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی"

K24 - ھەولێر

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ھەڕەشەی توند لە ئێران دەكات و رایدەگەیەنێت، نایانەوێ جەنگ لەگەڵ ئێران بكەن، بەڵام رێگەش نادەن ئێران ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر ئەمریكا. ئاماژەی بەوەشكرد " ئەگەر ئێران دەیەوێت شەڕ بکات، ئەوە دەبێتە کۆتایی یەکجاری ئێران".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمەریكی رایگەیاند، بەڵێن دەدات رێگە نەدەن ئێران دەستی بگاتە چەكی ئەتۆمی. ئاماژەی بەوەش كرد، نایانەوێ جەنگ لەگەڵ ئێران بكەن، بەڵام رێگەش نادەن ئێران ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر ئەمریكا بە دەستگەیشتنی بە چەكی ئەتۆمی.

لەلایەكی دیكە لە دوای ھێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی: "ئەگەر ئێران دەیەوێت شەڕ بکات، ئەوە دەبێتە کۆتایی یەکجاری ئێران. ھەرگیز جارێکی دیکە ھەڕەشە لە ئەمەریکا نەکەن".

تویتەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە بەردەوام گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران زیاتر دەبن و ئەمەریکا ژمارەی ستافی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا کەمکردووەتەوە. ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات کە بەردەوام لە رێگەی نمیایشیاکانەوە ھەڕەشە لە سەرباز و باڵیۆزخانە و بەرژەوەندی وڵاتەکەی دەکات لە عێراق.

ھ.م