بۆچى سعوودييه به‌رامبه‌ر به ره‌خنه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بێده‌نگ و بۆ كه‌نه‌دا تووڕه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
ته‌نيا يه‌ك جريوه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا، بووه‌ته هۆى تووڕه‌بوونى سعووديه و ده‌ركردنى باڵيۆزى كه‌نه‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسياره‌ى وروژاندووه، بۆچى سعوودييه به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بێده‌نگه و بۆ كه‌نه‌داش جامى توڕه‌يى ده‌ڕژێت..
له مانگى نيسان/ ئه‌پريلى رابردوو، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا راپۆرتێكى له باره‌ى ره‌وشى مافى مرۆڤ له سعوودييه بڵاوكرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ره‌خنه‌ى توند له ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودييه گيرابوو و به پێشێلكارى مافه‌كانى مرۆڤ تۆمه‌تبار كرابوون.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتبوو: "كوشتنى ناياسايى، له سێداره‌دان به بێ رێككارى ياسايى، ئه‌شكه‌نجه، ده‌ستگيركردن، ده‌ستبه‌سه‌ركردنى بێ به‌زه‌ييانه‌ى پارێزه‌ر و مافپه‌روه‌ر و به‌رهه‌ڵستكاران، زيندانى سياسى، ده‌ستوه‌ردانى توند له ژيانى تايبه‌تى، سه‌ركوتى ئازادييه‌كان، رێگرتن له ئازادى راده‌ربڕين" له سعوودييه په‌يڕه‌و ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا راشيگه‌ياندبوو، له سعوودييه "به بێ تۆمه‌ت نه‌ياره‌كان ده‌ستگيرده‌كرێن، رێگه به پارێزه‌ره‌كانيان نادرێت به‌شدارى دانيشتنى دادگا بكه‌ن، به چه‌ندين مانگ بێ دادگاييكردن له زيندان ده‌يانهێڵنه‌وه، ياساى قه‌ڵاچۆكردنى تيرۆر بێ پاساو به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ندێكجار دژى نه‌ياره سياسييه‌كانيش به‌كارى ده‌هێنن".
ئه‌وه‌شى دووپاتكردبوويه‌وه، كه سعوودييه له يه‌مه‌ن "تاوانى جه‌نگى ئه‌نجامداوه، زيانى به ژێرخانى يه‌مه‌ن گه‌ياندووه و مه‌ده‌نييه‌كانى كردووه‌ته ئامانج, به بێ ئه‌وه‌ى هيچ يه‌ك له سعوودييه‌كان رووبه‌ڕووى دادگا بكرێنه‌وه".
مانگى ئايار/ مايۆى رابردووش، هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا گوتى: "ئێمه نيگه‌رانيين له زنجيره‌ى ده‌ستگيركردنى چالاكانى سعووديى و ئه‌مه‌ريكا به وردى چاودێرى ئه‌و دۆسيه‌يه ده‌كات".
هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ى ئه‌مه‌ريكا نه‌بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى سعوودييه‌كان به به‌ياننامه‌يه‌كيش ره‌خنه له ئه‌مه‌ريكا بگرن و وه‌ڵامى ئه‌و راپۆرتانه بده‌نه‌وه.
به‌ڵام به هۆى جريوه‌يه‌كى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا، كه تێيدا ره‌خنه‌ى له ده‌ستگيركردنى چالاكانى سعوودييه گرتبوو، رياز بڕياريدا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا بپچڕێنێت و سه‌رجه‌م په‌يوه‌ندييه بازرگانى و ئابوورييه‌كانى هه‌ڵپه‌سێرێت.
له‌و باره‌يه‌وه شيكه‌ره‌وه‌ى سياسيى رووسى، سێرگى ديميدينكۆ، رايگه‌ياند، ره‌فتاره‌كانى سعوودييه رووكارێكى سياسييانه‌ى بێ په‌رده‌يان هه‌يه.
گوتيشى: "هيچ كام له‌و وڵاتانه زيانى گه‌وره‌ى ئابوورييان پێ ناگات، چونكه قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوانيان له سنوورى مليارێك دۆلاردايه".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌رچى كه‌نه‌دايه زۆرتر له‌وه‌ى دۆستى سعوودييه بێت، ركابه‌رييه‌تى له بوارى بازارى نه‌وتدا".
روونيشيكرده‌وه، "سعوودييه ده‌يه‌وێت نمايش بكات و هه‌ڵوێستى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كان پيشان بدات، به تايبه‌تى له ئێستادا كه سه‌رقاڵى چاكسازى بازرگانييه له وڵاته‌كه‌يدا".
ئه‌و شيكه‌ره‌وه رووسييه ئه‌وه‌شى گوت: "سعوودييه ده‌يه‌وێت پيشانى بدات، هه‌موو ئه‌وه‌ى رووده‌دات، له ژێر كۆنترۆڵدايه و ده‌سه‌ڵات به شێوه‌يه‌كى تۆكمه له ده‌ست خێزانى ئالسعوود دايه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ييدا هه‌ڵوێستێكى له‌و چه‌شنه بگرێته به‌ر".
ئاشكراشيكرد، "به نسبه‌ت سعوودييه‌وه كه‌نه‌دا، زۆر گونجاوه، چونكه رياز هيچ شتێكى ئه‌وتۆى ئابوورى زيانى به‌رناكه‌وێت و له رووى سياسيشه‌وه لێى سوودمه‌ند ده‌بێت".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر