ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی "ئێف 35" راده‌ستی توركیا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له رێوڕسه‌مێكدا له باره‌گای كۆمپانیای "لۆكهید مارتن" له ویلایه‌تی تكساس، ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، یه‌كه‌م دوو فڕۆكه‌ی جۆری "ئێف 35"ـی راده‌ستی توركیا كرد.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، سه‌ردار دیمیرێل، به‌رپرسی كه‌رتی پیشه‌سازی سه‌ربازی توركیا له میانه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "له‌كاتێكدا توركیا كه ئه‌ندامێكی سه‌رسه‌ختی هاوپه‌یمانی ناتۆیه، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ توركیا ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف 35 به‌ده‌ست بهێنێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری توركیا رایگه‌یاند، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و جۆره فرۆكانه سه‌ره‌تای وه‌رزێكی نوێه له مێژووی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا و، دوای خاوه‌ندارێتیان بۆ ئه‌و جۆره فڕۆكانه، وڵاته‌كه‌یان توانا سه‌ربازییه‌كانی له چوارچێوه‌ی ناتۆدا به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
Turkey vows ‘contribution to global peace’ as credible NATO ally, receives first F-35 https://t.co/2t3B2Gyuml pic.twitter.com/sbyRtEeqjr
— Hürriyet Daily News (@HDNER) June 21, 2018
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت ده‌یلی نیوزی توركی، بڕیاره ئه‌و دوو فڕۆكانه‌ی راده‌ستی ئه‌نقه‌ره كراون، به‌مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردنی فڕۆكه‌وانه توركه‌كان بگوازرێنه‌وه ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكا و دوای ته‌واو بوونی مه‌شقی فڕۆكه‌وانان، ئه‌و فڕۆكانه ده‌گوازرێنه‌وه توركیا.
پیش‌تر مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو، له‌ساڵی 2020 یه‌كه‌م كاروانی فڕۆكه‌ی ئێف 35ـی ئه‌مه‌ریكی ده‌گاته ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان. پێشبینیش ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستی نێوان ئه‌نقه‌ره و كۆمپانیای "لۆكهید مارتن"ـی ئه‌مه‌ریكی، توركیا زیاتر له 100 فڕۆكه‌ی له‌و جۆره به‌ده‌ست بهێنێت.
H.B