مالیكی داوای مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18/11/2017 نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق، رایگه‌یاند: "بۆ قۆناغی داهاتوو، پێویسته هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌ك هێزێكی یه‌ده‌گ بمێننه‌وه".
له وتارێكدا كه به‌بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری ساڵڕۆژی كۆچی دوایی هاشم موسه‌وی، ئه‌مینداری كۆچكردووی حزبی ده‌عوه پێشكه‌شی كردووه گوتوویه‌تی: "مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ قۆناغی داهاتوو پێویسته، چونكه پاش سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا، پاراستنی ناوچه‌كان، له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌تترن".
مالیكی ده‌ڵێت: "له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌وڵی به‌ئامانجگرتنی حه‌شدی شه‌عبی له ئارادایه، بۆیه له‌سه‌رمان پێویسته ئه‌و هێزه‌ی كه سه‌لماندی سه‌ركه‌وتوو بووه له هه‌موو بواره‌كاندا، پارێزگاریی لێبكه‌ین".
قسه‌كانی مالیكی له كاتێكدایه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رێگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه داوای له میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران "حه‌شدی شه‌عبی" كرد، پاش نه‌مانی جه‌نگی داعش، عیراق جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
له هه‌مانكاتدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه: "نابێت حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن".