زهڵمای خەلیلزاد: كورد بۆ بهرهنگاربوونهوهی سوپای پاسداران پێویستی به ئێمهیه
K24 - ههولێر:
زهڵمای خەلیلزاد باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق رایگهیاند: "ئێستا کورد پێویستی بە ئەمریکا هەیە بۆ ئەوەی لە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران بیانپارێزرێت.
باڵیۆزی پێشووی ئهمریكا له عێراق، له تویتهرهوه نوسیوویهتی: "میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بە سەرۆکایەتی ئەبو مەهدی موهەندیسی تیرۆریست، هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکوک''.
هەروەها نوسیویەتی '' کورد پێویستی بە یارمەتی ئێمەیە بۆ ئەوەی رووبەرووی سوپای پاسدارانی ئێرانی ببنەوە''.
زاڵمای خەلیلزاد دهڵێت: "حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە تانکی ئەبرامس هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە کە پێشتر لە سوپای ئەمریکایان وەرگرتووە".