شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

پلەكانی گەرما دادەبەزێت

K24 - ھەولێر

كەشناسی ھەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات، لە سبەینێوە، شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی راپۆرتی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان سبەی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور نزیك دەبێتەوە لە ھەرێمی كوردستان و بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ بارانبارین دەست پێدەكات، رۆژی چوارشەممە كاریگەری شەپۆلەكە زیاتر دەبێت و پێشبینی دەكرێت باران لەسەرجەم ناوچەكانی كوردستان ببارێت، زۆرترین رێژەی بارانبارینیش لە سەنتەری پارێزگای دھۆك و قەزای زاخۆ و ناوچە شاخاوییەكانی ھەڵەبجە دەبێت.

بەپێی راپۆرتەكەی كەشناسی لەكاتی بارانبارین ھەورە تریشقە دروست دەبێت و پلەكانی گەرما بۆ 4 تا 5 پلە نزم دەبێتەوە.

كەشناسی راشگەیاندووە: "رۆژی پێنجشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و رۆژی ھەینی كاریگەری ئەم ناسەقامگیرییەی كەشوھەوا نامێنێت و رۆژی شەممە بارانبارین دەست پێدەكاتەوە.

ھ.م

راپۆرتی پێشبینیەكانی كەشناسی
راپۆرتی پێشبینیەكانی كەشناسی
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی