كونسوڵخانەی فەرەنسا لە ھەولێر ڤیزا بە ھاووڵاتیان دەدات

"ئاسانكاری بۆ خەڵك دەكەین"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

كونسوڵی فەرەنسا لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، لەمەودوا لە ھەولێر ڤیزای فەرەنسا بە ھاووڵاتیان دەدرێت.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دۆمینیك ماس، كونسوڵی فەرەنسا لە ھەولێر گوتی: "لەمەودوا لە ھەولێر ڤیزای فەرەنسا لە رێگەی كۆمپانیایەك بە ھاووڵاتیان دەدرێت دەتوانن لە رێگەی سەنتەرێكەوە داوای ڤیزای فەرەنسا بكەن، ئەمەش وەك ئاسانكارییەكە بۆ خەڵك بۆ ئەوەی پڕۆسەكە بە ئاسانی بەڕێوەبچێت، ھەروەھا وەڵامی داواكەش ھەر لە ھەولێر دەدرێتەوە".

گوتیشی: "ئێمە دەمانەوێ ڤیزا بەو كەسانە بدەین كە سەردانی فەرەنسا دەكەن، ئەوانەی دەیانەوێت بچنە وڵاتێكی دیكە و داوای ڤیزای شنگن دەكەن، پێویستە داوا لەو وڵاتانە بكەن كە دەیانەوێت بۆی بچن".