لەبارەی دروستكردنی خانوو بەشێوەی "دابەش دوو" ھاووڵاتیانی ھەولێر ئاگادار دەكرێنەوە

سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر: پابەندبن بە دوایین رێنمایی

K24 - ھەولێر

سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كە پابەندبن بە دوایین رێنمایی لەبارەی دروستكردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو.

سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لەو راگەیەندراوەدا بە ھاووڵاتیان رادەگەیەنێت: "پابەندبن بە دوایین رێنماییەکان، کە بە نووسراوى وەزارەتى شارەوانى گەشت وگوزار/ بەرێوەبەرایەتى کاروبارى یاسایی ژمارە ( 4\9037 لە 2018/11/29) وە نووسراوى ژمارە ( 1683/10 لە 2018/12/10 ) گشتاندنى بۆ کراوە".

وەك لەو راگەیەندراوە ھاتووە: "بە هیچ شێوەیەک رێگە نەدرێت بە دروستکردنى خانوو بەشێوەى دابەش دوو، هەر رێگە پێدانێک لە پاش دەرچوونى رێنمایی راگرتنى دابەش دوو دراوە بەدەر لە رێنماییەکان رابگیرێت و رێگەیان پێنەدرێت، ئەگەر نا خۆیان بەرپرسیار دەبن و رێکارى یاسایی بەرامبەرتان وەردەگیرێت".

نووسراوی سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر
نووسراوی سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر