ئافرەتێكی ئەفریقی لە بەغدا دەھێندرێتە كەركووك و لەسەر شەقام فڕێدەدرێت

"دوای ئەشكەنجەدان پاسپۆرتی لێسەندراوە و لەسەر شەقام فڕیانداوە"
kurdistan24.net

K24 – كەركووك

ئافرەتێكی ئەفریقی، دوای ئەوەی بۆ كاركردن دێتە عێراق لە ماڵێك ئیشی كردووە، پاسپۆرتی لێدەسەندرێت و بێ لایەن و كاردەبێت و لەسەر شەقام فڕێدراوە، ئێستا موختاری یەكێك لە گەڕەكەكانی كەركووك داڵدەی داوە.

ھێمن دەلۆ، پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند، ئادەمە جەوارە، ئافرەتێکی ئەفریقییە تەمەنی 27 ساڵە و دایكی دوو منداڵە، ماوەی پێنج مانگە ھاتووەتە عێراق، بۆ ئەوەی وەك كرێكار ئیش بكات، ئەو بۆ ئیشكردن لە بەغدا چووەتە ماڵێك، بەڵام پاسپۆرتی لێسەندراوە و ئەشكەنجەدراوە و ھێندراوەتە كەركووك و لەسەر شەقام فڕێدراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، ئەو ژنە لەسەر شەقامەكانی كەركووك فڕێدراوە، ئێستا موختاری گەڕەكی خاسەی دوو لای خۆی داڵدەیداوە.

یاوەر ئەڵڵاوێردی، موختاری گەڕەكی خاسەی دوو بە كوردستان24ی گوت: "لەلایەن بنكەی پۆلیس پەیوەندیم پێوەكرا، كە ژنێك لای ئەوانە لای خۆی داڵدەدەی بدات تا دەبرێتە لای دادوەر و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە دەركەوتووە خێزانێك لە بەغدا دوای ئەوەی پاسپۆرتیان لێ سەندوە و ئازاریان داوە ھێناویانە لە كەركووك فڕیانداوە".

ئافرەتە ئەفریقییەكە گوتویەتی "بە تاكسی ھێندراوەتە كەركووك و كاتە درەنگانی شەو بووە".