كه‌ركووك.. له ئاكامى په‌لامارێكى داعش پێنج هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
پێنج هاووڵاتى، كه يه‌كێكيان ئافره‌ته، له ئاكامى په‌لامارێكى چه‌كدارانى داعش، له باشوورى كه‌ركووك، گيانيان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له كه‌ركووك، به سايتى سۆمه‌ريه‌نيوزى راگه‌ياندووه، "گرووپێكى چه‌كدارى، كه مه‌زنده ده‌كرێت سه‌ر به رێكخراوى داعش بن، هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندێكى سنوورى ناحيه‌ى رياز، له باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك و له ئاكامدا پێنج هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستداوه".
سه‌رچاوه‌كه، هيچ زانيارييه‌كى ديكه‌ى له باره‌ى ورده‌كارى په‌لاماره‌كه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه ئه‌منييه‌كان روويان له ناوچه‌كه كردووه و خه‌ريكى كێوماڵكردنى سنوورى گونده‌كه‌ن بۆ راوه‌دوونانى چه‌كداره په‌لامارده‌ره‌كان، كه دواى ئه‌نجامدانى په‌لاماره‌كه‌يان پاشه‌كشێيان كردووه.
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، به هۆى خيانه‌تى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌وه، ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق توانيان سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك داگيربكه‌نه‌وه.
حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له 21ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017دا سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعشدا راگه‌ياند، به‌ڵام هێشتا كۆتايى به هێرش و په‌لاماره‌كانى چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه‌ى له عێراق نه‌هێنراوه.
ئ.ر