وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆك بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 19ـی 10ـی 2017 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆندێرلیۆن وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بارودۆخی سیاسیی كوردستان و عێراق تاووتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی دوایین بارودۆخی مەیدانی و پێشهاتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا كە ڕادەی بەریەككەوتنە سەربازییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی كەم بووە و گرژییەكان پەرەی نەسەندووە.

هەروەها پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش دووپاتكردەوە و جەختیشی لە پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی كە بڕیاری گفتوگۆ و دانوساندن بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دراوە.