"ئه‌مریكا ئاماده‌یه كار له‌گه‌ڵ سه‌در بكات"
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی (ئه‌سۆشیه‌تید پرێس)، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌ی تره‌مپ ئاشكرایان كردووه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا (موقته‌دا سه‌در) رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بووه، به‌ڵام به سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق، واشنتن ئاماده‌یه كار له‌گه‌ڵ سه‌در بكات له قۆناخى ئاینده‌دا.
هه‌روه‌ها (زه‌لمای خه‌لیلزاد)، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له عێراق له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، په‌یامه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سه‌در، كه ده‌یه‌وێت رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و رێز له ده‌ستوور بگرێت و هه‌روه‌ها رێگه گرتن له فراوانبوونی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه، ئه‌م سیاسه‌تانه سه‌رنجی ئه‌مریكا راده‌كێشێت و ئه‌گه‌ریش سه‌در ئه‌و په‌یامانه‌ی بكاته كردار، ئه‌وا ئه‌مریكا ئاماده‌یه كاری له‌گه‌ڵدا بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌و دیپلۆماته ئه‌مریكییه ده‌شڵێ: ده‌بێ جارێ ئه‌مریكا به وریایه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌در بكات، هه‌تا به كردار په‌یامه‌كانی نه‌بینێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هه‌ر دوو سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در و حیكمه‌ی نیشتمانی رايانگه‌ياند، له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات ھاوڕان.
موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتی سه‌در و عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی لە شاری نەجەف كۆبوونەوە و ھەر دوو لا جەختیان لەسەر گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرجەم لیستەكانی دیكە بۆ پێكھێنانی حكوومەتی داھاتوو كردەوە، ھه‌ردوولاش له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات ھاوڕابوون.
پێدەچێت قۆناخی دوای ھەڵبژاردنەكان بۆ عێراقییەكان سەختربێت، ھیچكام لە ھاوپەیمانێتییە گەورەكان نەیانتوانی زۆرینە مسۆگەر بكەن، بەمەش بۆ پێكھێنانی حكوومەتی داھاتوو، پێویستییان بە پێكھێنانی ھاوپەیمانییە لەگەڵ یەكتر.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، (ھێزەر ناوێرت) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دووپاتی كردەوە، پاڵپشتی لە پێشنیازەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەن بۆ لێكۆڵینەوە لە گومانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و جەختیشی لەوە كرده‌وە، كە تابكرێت كۆمسیۆن زوو ئەنجامە كۆتاییەكان رابگەیێنێت باشترە.
(ھێزەر ناوێرت)، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوەش كردەوە، كە ئاگادارن ھەندێك ئاستەنگ ھەبووە و داوا دەكەن كە لێكۆڵینەوە بكرێت و گوتيشى: دەخوازن تا بكرێت و لە توانای كۆمسیۆندا بێت بە زووترین كات ئەنجامە كۆتاییەكان رابگەیێندرێن. به‌ڵام به گشتى له‌م بارودۆخە خراپە، ھەڵبژاردن بە شێوەیەكی باش بەڕێوەچووە.