یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعش له جه‌نگی ته‌له‌عفه‌ردا ته‌قێنرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 20/8/2017 حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند "یه‌كه‌مین هێرشی خۆكوژیی چه‌كدارانی داعشیان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه كه چه‌كدارانی داعش به رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو كردبوویانه سه‌ر هێزه‌كانیان له میحوه‌ری رۆژئاوای ته‌له‌عفه‌ر".
راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێ "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی توانیوویانه، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوی داعش كه خۆكوژێك به‌ره‌و هێزه‌كانمان ئاراسته‌ی ده‌كرد بته‌قێننه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بتوانێت خۆی بگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست و له‌مپه‌ر بۆ پێشڕه‌وی هێزه‌كانمان درووست بكات".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "هێزه هاوبه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی به گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه و پلانه‌ی داڕێژراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان به ده‌ستبهینن و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه".
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 20/8/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له وتاریكدا ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی بۆ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر راگه‌یاند.
شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین قه‌زاكانی پاریزگای نه‌ینه‌وا و نزیكه‌ی 80 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای مووسڵ هه‌ڵكه‌وتووه و له سنووری سووریاوه نزیكه و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سی تیدا ده‌ژی.
چه‌كدارانی داعش له رۆژی 15/6/2014 شارۆچكه‌كه‌یان داگیركردووه و زیاتر له 3 ساڵه ده‌ستیان به سه‌رداگرتووه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه بوو كه سوپای عێراق له‌و ناوچانه پاشه‌كشه‌ی كرد و بوونه هۆی درووستبوونی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره و كوژران و ئاواره‌بوونی هه‌زاران كه‌س.
پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌كه‌دا 1000 تا 1500 چه‌كدار ببن و به‌شێكیان چه‌كداری بیانی بن. هه‌ر چه‌نده فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق وای ده‌بینن نزیكه‌ی 2000 چه‌كداری داعش تا ئیستا له شارۆچكه‌كه‌دابن.