حكوومهتی ههرێم داهاتی ناوخۆ رێكدهخاتهوه
K24- ههولێر:
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له ههموو كهرتهكاندا ھەوڵی ڕێکخستنەوەی داھاتی ناوخۆ دەدات، بە شێوەیەك كە حكوومەت داھاتی پێویستی لەبەر دەست بێت، بۆ ئەوەی لەكاتی دروستبوونی ھەر قەیرانێك، یان كێشەیەك، بەكاری بێنێت. پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ ئێستا زەرورەتە و دەبێت ئەم کابینەیە ئەنجامی بدات، تا بەرچاوڕوون بین کە خاوەنی چ داھاتێکین و پێویستمان بە چییە.
كاروان عهبدولڕهحمان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لهم بارهیهوه دەڵێت: حکوومەت بە رێکخستنەوەی سەرجەم داھاتە ناوخۆییەکان ھەنگاوێکی گرنگ دەنێت، بەتایبەتی لە گومرگ و خاڵە سنوورییەکان و باج.
هاوكات وهیسی سهعید وهیسی، ئەندامی لیژنهی دهستپاكیی له پەرلەمانی کوردستان جهخت دهكاتهوه، تا ئێستا یاسایەکی تایبەت بە رێکخستنەوەی داھاتی ناوخۆ نییە، بەڵام بە ھەموو شێوەیەك پشتیووانیی حکوومەت دەکەین، بۆ ئەوەی داھاتە ناوخۆییەکان رێک بخرێنەوە و حکوومەتیش بەرچاوی روون بێت، کە جگە لە داھاتی نەوت، داھاتی دیکەی ھەبێت.
بەشێک لە پەرلەمانتاران پێیان وایە یاسای چاکسازی داھاتێکی باش بۆ حکوومەت دەگەڕێنێتەوە و پێویستە لە پاڵ ئەمەشدا پەرە بە کەرتی کشتوکاڵی، وەبەرھێنانی ناوخۆ، باج و داھاتی خاڵە سنورییەکان بدرێت و لە خەزێنەی وەزارەتی داراییدا کۆ بکرێتەوە. ھەرچەندە ئامارێکی ڕون لە بەردەست لایەنە پەیوەندیدارەکاندا نییە لەسەر داھاتی مانگانە، یاخود ساڵانەی ناوخۆ، بەڵام بە پێی ئەو ئامارە نافەرمییانەی لە بەردەست پەرلەمانتاراندان، ١٢٠ ملیار دینار داھاتی ناوخۆی ھەرێمە، كه لە کەرتە جیاوازەکان دهستی دهكهوێت و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریش داھاتی نەوتە.
H.B