کەمال کەرکووکی: ئەوانەی خیانەتیان کرد رووڕەشن

"هێزەکانی یەکەی 70 جیاوازیان هەیە لەو گروپە خیانەتکارە"

K24 – هه‌ولێر:

د.کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان، لە ساڵڕۆژی بەدەستەوەدانی شاری کەرکووک وتارێکی پێشکەشکرد و فرۆشتنی شارەکەی خستە ئەستۆی "تاقمێکی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان".

د. کەمال هێرشیکردە سەر ئەوانەی بوونە هۆی فرۆشتنی کەرکووک و رایگەیاند: "ئەو هێزانەی خیانەتەییان کرد رووڕەشن و پێش 16 ئۆکتۆبەر چەند جارێک هەوڵی تێکدانی یەکێتی ریزەکانی پێشمەرگەیان داوە"

 سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان، راشیگەیاند: "ئەو هێزە رووڕەشە جیاوازیان هەیە لەو پێشمەرگە قارەمانانەی هێزەکانی یەکەی 70ی یەکێتی کە شەڕی داگیرکارانی کەرکووکیان کردووە  و پێکەوە شەهید و بریندارمان داوە".

کەمال کەرکووکی پێشیوایە ئەو باڵەی یەکێتی هەوڵی تێکدانی پەیوەندی نێوان هێزەکانی پارتی و یەکێتییان داوە و دژی گیانی هاوکاری کوردانە کارییان کردووە.

H.J