دەمیرتاش دەچێتە بەردەم دادگا

رێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتەبەر

K24 - ئەنقەرە

ئەمڕۆ سەڵاھەدین دەمیرتاش، لە ئەنقەرە دەچێتە بەردەم دادگا و رێوشوێنی ئەمنی توندیش لەبەردەم دادگا گیراوەتەبەر.

پەیامنێری كوردستان24 لە ئەنقەرە رایگەیاند: "ئەمڕۆ دانیشتنێكی دیكەی دادگاییكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكارتی گەلان (ھەدەپە) بەڕێوەدەچێت و دەمیرتاش لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت".

پەیامنێرمان گوتیشی: "لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە رێوشوێنی توندی ئەمنی لەبەردەم دادگا گیراوەتەبەر".

پارێزەری سەلاحەدین دەمیرتاش، ئاماژەی بەوە كردووە "بەھۆی ئەو گوتارانەی كە لە شارەكانی توركیا و لەنێو ئاپۆرای خەڵك پێشكەشی كردوون، چەندین دۆسیەی دژ كراونەتەوە و بە بێڕێزیكردن بە حكومەت و سەرۆككۆمار تۆمەتبار كراوە و دادگاش داوای كردووە بەشێك لەو دۆسیانە یەكبخرێن، بەھۆی نزیكی ناوەرۆكی داواكان لە یەكتریەوە".

له‌ 4/11/2016، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداخ، هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكارتی گەلان (هه‌ده‌په‌) له‌گه‌ڵ 11‌ په‌رله‌مانتاری دیكەی پارتەكەیان‌ به‌ تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكەده‌ستگیركران.