پێش چوونە ژووری کۆبوونەوە پوتین و ترەمپ قسەی خۆیانکرد

"ئەمەریکا لە رەفتاری لەگەڵ رووسیا گەمژە بووە"

K24 - هه‌ولێر:

پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی لوتکەیی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، و ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، پوتین وترەمپ هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو کۆبوونەوە مێژووییە دەربڕی.

پوتین پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ، بەیاننامەیەکی کورتی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: " سەرۆکێکی جیاواز، من دڵخۆشم بە دیدارت لێرە لە فینلەند. ئێمە بەردەوام لە رێگای تەلەفوون پەیوەندیمان هەبووە، ئێستا کاتی ئەوەیە کە گفتوگۆیەکی بازرگانی-ئاسامان هەبێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە شتگەلێکی زۆر لە جیهان روودەدەن، دەبێت ئێمە باسیان لێوە بکەین".

لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پێش چوونە ژووری کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتین، پەیوەندی خراپی ئەمەریکا و رووسیای بۆ "گەمژەیی" ساڵانی پێشووی حکوومڕانی ئەمەریکا گەڕاندەوە.

لە ئێستادا، هەردوو سەرۆکانی ئەمەریکا و رووسیا لە هێلسینکی پایتەختی فینلەند لە کۆبوونەوەدان، ئەمەش یەکەمینجارە ترەمپ و پوتین دیداری هاوشێوە ئەنجامدەدەن.

H.J