له به‌غدا هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌مارۆى باره‌گاى سه‌ره‌كى حزبوڵڵايان دا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌غداى پايته‌خت گه‌مارۆى باره‌گاى سه‌ره‌كى حزبوڵڵايان له شه‌قامى فه‌له‌ستين دا.
ئه‌و هێزجوڵاندنه‌ى حكومه‌ت له دژى حزبوڵڵا دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ له نێوان هه‌ردوو لايه‌ندا شه‌ڕ و پێكدادان له ناوچه‌كه روويدا.
رووداوه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت، كه پێنج ئۆتۆمبێلى چه‌كدارانى حزبوڵڵا له بازگه‌يه‌كى هێزه ئه‌منييه‌كانى شه‌قامى فه‌له‌ستين رانه‌وه‌ستان و به‌و هۆيه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان روويدا و كارمه‌ندێكى ئه‌منى كوژرا.
هێزه ئه‌منييه‌كان داوا له حزبوڵڵا ده‌كه‌ن، تێوه‌گلاوانى رووداوه‌كه راده‌ست بكه‌ن.
سه‌ره‌تا حزبوڵڵا ره‌تيكردبوويه‌وه، تۆمه‌تباره‌كان راده‌ست بكات و دانووستان به‌رده‌وامه بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌ردوو لايه‌ندا.
له نوێترين پێشهاتدا، سايتى سۆمه‌ريه نيوز بڵاويكردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباره‌كه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى راده‌ستى پۆليس كراوون.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، گه‌مارۆدانى باره‌گاى حزبوڵڵا به سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى وه‌زيرى ناوخۆ، قاسم ئه‌عره‌جى ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر