كوڕه‌كه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح گه‌یشته ریاز و به‌ڵێنی تۆڵه‌كرده‌وه‌ی باوكی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د، كوڕی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، كه دوێنێ له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه كوژرا، گه‌یشته ریازی پایته‌ختی سعوودیه و به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وی باوكیشی ده‌دات.
ئه‌حمه‌د ساڵح، دوای ئه‌وه‌ی له ئیمارات بڕیاری چاودێریكردنی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، به‌ره‌و ریاز گه‌شتی كرد، به‌ر له گه‌شته‌كه‌شی دژایه‌تیكردنی حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی راگه‌یاند و ئاشكراشی كرد، خۆی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هێزانه ده‌كات كه پیش‌تر له ژێر كۆنترۆڵی باوكیدابوون.
ئه‌حمه‌د ساڵح به نیازیشه، به پشتگیری هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، له دژی حووسییه‌كان، كه كه‌مینه‌ی شیعه‌ن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، بجه‌نگێت.
كوڕه‌كه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح گوتی: "سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كان ده‌كه‌م، تا ته‌واوی حووسییه‌كان ده‌رده‌كه‌ین"، دووپاتیشی كرده‌وه، خوێنی باوكی ده‌بێته دۆزه‌خ بۆ ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی ئێران له یه‌مه‌ن.
ئه‌حمه‌د ساڵح، كوڕی گه‌وره‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحه و له ساڵی 1974 له دایكبووه، له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باوكیشیدا، سه‌رۆكی پاسه‌وانی كۆماری یه‌مه‌ن بووه و ئێستا له ریازه‌وه به‌ڵێنیداوه، تۆڵه‌ی خوێنی باوكی له حووسییه‌كان بكاته‌وه.