دیموكراته‌كان ترسیان لێ نیشتووه
24 K- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ 23ی ئه‌یلوول، ئاماده‌نه‌بوو پابه‌ندبوونی خۆی دووپاتكاته‌وه كه ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بێت دوای هه‌ڵبژاردن، به‌مه‌ش به‌نزینی كرد به‌سه‌ر ئه‌و ترسه‌ی كه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی نه‌بێت ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی نۆڤێمبه‌ر، دۆڕا.
كاتێك پرسیاری لێكرا كه پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستكردنی ئاشتییانه كه یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراتی له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و وتی: "زۆر باشه، ئێمه چاوه‌ڕێین با بزانین چی رووده‌دات؟".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م راپۆرته‌ی سی ئێن ئێن، كه له ژێر ناونیشانی "تره‌مپ پابه‌ندبوونی خۆی ره‌تده‌كاته‌وه به راده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌دوای هه‌ڵبژاردن"، ئان هارت كۆڵته‌ر، شیكه‌ره‌وه‌ی میدیای ئه‌مه‌ریكی سه‌ر به كۆ‌نسه‌رڤاتیڤه‌كان له لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز وتی: "ئه‌م جۆره پروپاگه‌ندانه به‌شێكه له درۆی میدیا، چونكه له ئه‌مه‌ریكا شتێك هه‌یه به‌ناوی دیموكراتییه‌ت و راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌دوای هه‌ڵبژاردن و بردنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵێوراوه. ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت كه تره‌مپ رازی نییه به راده‌ستكردنی پۆسته‌كه‌ی، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی بایدن-ه بۆئه‌وه‌ی وا پیشانی خه‌ڵك بدات تره‌مپ سیاسییه‌كی ترسناكه و نایه‌وێت واز له سه‌رۆكایه‌تی بێنێت".
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی سێ ئێن ئێن تره‌مپ پێشتریش ره‌تیكردۆته‌وه كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندبكات و له ساڵی 2016شدا، به‌ده‌نگێكی دووباره و به‌رزه‌وه دووپاتیكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها به گاڵته‌ئامێزه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی كردووه دوای دوو تێرم (ویلایه‌ت)ی سه‌رۆكایه‌تی.
ته‌نانه‌ت گره‌تنی ره‌تكردنه‌وه‌ی راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات تا ئه‌وپه‌ڕی توندوتیژی به‌ته‌واوی نیشان ده‌دات كه ده‌شێت ئه‌مه‌ش نائارامی بێت بۆ كێبڕكێكاره‌كه‌ی، بۆ دڵنیایی له‌م تێڕوانینه‌ی، له نزیك رۆخی هه‌ڵدێردا، جووڵه‌ی به هێزی سه‌ربازی كرد بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
راده‌ی پابه‌ندنه‌بوون به راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ره‌گوڕیشه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وتی: "ترس هه‌یه ده‌رباره‌ی كارتی ده‌نگدان" جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌نگدان له رێگه‌ی پۆسته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پڕه له فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی.
تره‌مپ له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی رۆژی 23ی ئه‌یلوول-ی كۆشكی سپی، به دڵنیاییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دایه‌وه كه دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدان له رێگه‌ی پۆسته‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ده‌بێته هۆی ساخته‌كردنی ده‌نگ، وتیشی: " ئێوه ده‌زانن كه كارتی ده‌نگدان به‌و رێگه‌یه كاره‌ساته".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میت رۆمنی، سیناتۆری كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی یۆتا به پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ-ه‌وه له تویتێكدا نوسیویه‌تی: "بنه‌مای دیموكراتی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته. به‌بێ ئه‌وه وڵات ده‌بێت به بیلاروسیا". ده‌شڵێت: "هه‌ر پێشنیارێكی تر كه سه‌رۆك بیكات رێزنه‌گرتنه له‌ده‌ستوور و كارێكی نابه‌جێ و ره‌تكراوه‌یه".
تره‌مپ له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی 23ی ئه‌یلوول ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه كه كێبڕكێكاره‌كه‌ی (جۆ بایدن) هه‌ڵبژاردنی نۆڤێمبه‌ر ناباته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌زویر نه‌كرێت. وتیشی: "ده‌شێت له‌كاتی ئاوادا، له دادگای باڵا، تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بدرێت كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ده‌خایه‌نێت".
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی سی ئێن ئێن دیموكراته‌كان هه‌ست به نائارامی ده‌كه‌ن كه تره‌مپ به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه بلكێت له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی.