عەلی خامنەیی: ئێران ئەو هێزەی هەیە زلـلە لە ئەمەریکا بدات
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران له یه‌كه‌م گوتاری هه‌ینیدا له دوای هه‌شت ساڵ دووباره هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مەریكا كرد و رایگه‌یاند: "ئێران هێز و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه زلـلە له ئه‌مەریكا بدات".
خامنه‌یی گوتیشی، ئه‌و رۆژه‌ی ئێران بنكه‌كه‌كانی ئه‌مەریكای له عێراق كرده ئامانج، رۆژێكی مه‌زن بوو و به "رۆژی خودا" وه‌سفی كرد.
روونیشکردەوە، ئێران لە رووی ئابووری و سەربازیی بەهێزە و ئامادەش نین دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا بکەن.
لە گووتارەکەی خامنەیی رایگەیاند، ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی کەوتوونەتە ژێر هەژموونی ئەمەریکا و چارەنووسی ناوچەکە بە بەرگری ئێرانەوە بەستراوە.
لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانیش، خامنەیی گووتی، ئەمەریکا ترسنۆکانە قاسم سولەیمانی کوشتووە و قاسم سولەیمانی یەکێک بووە لە فەرماندە بەهێزەکانی جەنگی دژ بە داعش.
H.J