به‌غدا رێڕه‌وى نه‌وتى كوردستان بۆ جه‌يهان ده‌گۆڕێت و داوايه‌ك له مۆسكۆ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى وزه‌ى رووسيا، ئه‌لكسه‌نده‌ر نوڤاك، رايگه‌ياند، حكومه‌تى عێراق داواى له رووسيا كردووه، به‌شدارى بكات له راكێشانى هێڵى نوێى نه‌وتى نێوان كه‌ركووك و به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا.
به‌غدا پڕۆژه‌يه‌كى ئاماده‌كردووه، بۆ گۆڕينى رێڕه‌وى هێڵى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا و به گوێره‌ى پرۆژه‌كه، نه‌وتى كه‌ركووك به سنوورى پارێزگاى مووسڵدا له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ئيدارى هه‌رێم ره‌وانه‌ى توركيا ده‌كرێت.
نۆڤاك گوتيشى: ئه‌وان ده‌يانه‌وێت كۆمپانياكانمان به‌شدارى له راكێشانى ئه‌و هێڵه نه‌وتييه‌دا بكه‌ن.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق پێشتر رايگه‌ياندبوو، به نيازه هێڵێكى نوێى نه‌وتگوێزه‌ره‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى كه‌ركووك له برى هێڵى پێشوو رابكێشێت.