بارانبارین بەردەوام دەبێت

خێرای با زیاد دەبێت

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، بارانبارین لە ناوچەكانی باشووری كوردستان بەردەوام دەبێت و خێرای با زیاد دەبێ و لە ھەندێك ناوچەش بارانی بە لێزمە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە كات و شوێنی جیادا باران دەبارێت، ھەروەھا خێرای با زیاد دەبێت و لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان نمە باران دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
نزمترین پلەی تۆماركراوی ئەمڕۆ
نزمترین پلەی تۆماركراوی ئەمڕۆ