به‌ڤیدیۆ.. ساتی تیرۆركردنی ئافره‌ته چالاكوانه‌كه‌ی شاری به‌سره
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا ساتی تیرۆركردنی سوعاد عه‌لی، چالاكوانی مافی مرۆڤ له شاری به‌سره نیشان ده‌درێت.
له گرته‌كه‌دا دیاره، كاتێك چالاكوانه ئافره‌ته‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه له شه‌قام به‌ره‌و ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان ده‌ڕۆن و دوای ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵی سوعاد "شۆفێره‌كه" سواری ئۆتۆمۆبیله‌كه ده‌بێت، به‌رله‌وه‌ی سوعاد سه‌ركه‌وێته ئۆتۆمۆبیله‌كه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ری و گوللـه‌بارانی ده‌كه‌ن و دواتریش راده‌كه‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، هێرشه‌كه له ناوچه‌ی عه‌باسییه له ناوه‌ڕاستی شاری به‌سره ئه‌نجامدراوه.
سوعاد عه‌لی ئه‌ندامی رێكخراوی "وه‌د" بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بوو و له‌كاتێك تیرۆكرا، كه دوای خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ له چێشتخانه‌یه‌ك هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و ویستوویه‌تی سواری ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی بێت.
H.B