دەرمانی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە كوردستان بەرهەم هێنرا

یەكەم بڕ بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق نێردرا

K24- هەولێر:

كۆمپانیای دەرمانسازی ئاوامێدیکا لە هەولێر دەرمانی دژە ڤایرۆسی بۆ چارەسەركردنی توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) بەرهەمهێنا.

دكتۆر شاخەوان زاهیر، بەڕێوەبەری مارکێتینگ و پەرەپێدان لە كۆمپانیای ئاوامێدیکا رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان بە هاوکاری سەنتەرە پسپۆڕیە جیهانیەکان بەسەرکەوتووی دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر (Favipiravir)ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) بەرهەمهێنا.

گوتیشی: یەکەم بڕ بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق نێردرا، بۆ ئەوەی بەسەر سەرجەم ناوەندەکانی چارەسەرکردنی کۆرۆنا نوێدا دابەش بکرێت.

بەگوێرەی زانیاترییەكانیش، بەپێی رێكەوتنی نێوان عێراق و رووسیا ئەم دەرمانە لە ھەرێمی كوردستان بەرھەم ھێنراوە.

H.B