به ڤیدیۆ.. دوای سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی چی روویدا؟
له گه‌ڕی دووه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، ئه‌مجاره‌یان گۆڵبارانی یانه‌ی هیدیرسفیڵد تاونی كرد و به 6 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك كوڕانی گواردیۆلا سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد.
له خوله‌كی 25 سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌ی بڕی،
دواتر له خوله‌كی 31 گابرێل خیسۆس گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، دوای 4 خوله‌كی دیكه ئه‌گوێرۆ گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی سێیه‌می سیتیزنی تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م ته‌واو بێت، گۆرینگ ستانكۆڤیچ تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هیدیر سفیڵد تاونی تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م، داڤید سیلڤا گۆڵی چواره‌می مان سیتی تۆمار كرد، گۆڵه‌كه‌شی پێشكه‌شی منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌ی خۆی كرد.
پاشان له خوله‌كی 75 سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ هاتریكی تۆمار كرد، پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدرێت، تیرینس كۆنگۆلۆ به‌هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان تۆمار كرد و یانه‌ی مان سیتی كرده خاوه‌نی 6 گۆڵ له یارییه‌كه.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ به تۆمارکردنی 146 گۆڵ ئه‌گوێرۆ گه‌یشته ڕیزبه‌ندی ده‌یه‌می باشترین 10 گۆڵکاری مێژووی پرێمه‌رلیگ.
ـ ئه‌گوێرۆ دووه‌م یاریزانه زۆرترین هاتریک تۆمارده‌کات به‌درێژای مێژووی پریمه‌رلیگ (9 هاتریک) ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆبی فوله‌رهاوتا كرده‌وه،.
ـ مان سیتی له یاریه‌که‌ی ئه‌مڕۆ 32 لێدانی هه‌بوو، 14 لێدانیان بۆ نێو گۆڵ بوو،
زۆرترین ڕێژه‌ی لێدانی یانه‌که‌یه له یاریه‌کدا له‌وکاته‌وه‌ی گواردیۆلا بووه به ڕاهێنه‌ریان.
ـ به‌درێژای مێژووی پرێمه‌رلیگ سیلڤا چواره‌م یاریزانی ئیسپانیایه 250 یاری ئه‌نجام ده‌دات له خوله‌که له‌دوای فابریگاس، پیپی ڕێنا و ئارتێتا.