(ئه‌بغه‌زولحه‌لال): چاره‌سه‌رێكی تاڵ
له‌م ماوه‌یه گه‌نجێك گیرا، گوایه (خولیای مووی ژنان بووه)، ئه‌م گه‌نجه دان به‌وه‌دا ده‌نێت، زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه‌وتوونه‌ته داوی و باوه‌ڕیان پێكردووه و ناچاری كردوون، مووی جه‌سته‌یان بهێڵنه‌وه و دواتریش كامێرای بۆ بكه‌نه‌وه و ملكه‌چی بن، كچه قه‌یره و ژنانى خاوه‌ن مێرد و منداڵن.
ته‌ڵاق وه‌ك ناحه‌زترین حه‌ڵاڵ له ئایینی ئیسلامدا پێناسه كراوه، هه‌ڵبه‌ته بۆیه باسی ئایینی ئیسلام ده‌كه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌ژین ده‌می گه‌وره و بچووكی بكه‌ره‌وه باسی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و ئیسلامه‌تی ده‌كات.
كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هۆشیار بكرێته‌وه، خێزانه‌كان چاویان بۆ ئه‌وه بكرێته‌وه كه دیارده‌كانی خیانه‌ت و توندوتیژیی و خۆكوشتن و خۆسوتاندن و كوشتن و بڕینى ژنان و به‌م دواییانه‌ش كه وه‌ك حاڵه‌ت ئه‌و توندوتیژیه به‌رانبه‌ر پیاوانیش ده‌ركه‌وتووه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كاتێك ژیانی ژن و مێردایه‌تی مانای خۆی له ده‌ست ده‌دات، ئیتر مرۆڤه‌كان به‌رگه‌ی پێكه‌وه‌ژیان ناگرن.
ژیانی ژن و مێردایه‌تی، خۆشه‌ویستی و ئولفه‌ت و ژیانی هاوبه‌ش پایهكهیهتی،
كه‌م نین ئه‌و ماڵانه‌ی كهپێكهوهژیان تێیدا وه‌ك ته‌حه‌ددایه‌كی لێهاتووه، دوو كه‌س له‌سه‌ر سیسه‌مێك، له‌ژێر بهتانیهكدا، له‌سه‌ر یه‌ك سفره ناچار بن پێكه‌وه بژین و شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه، كه ژنی داوێنپیس و پیاوی جاش و بكوژیان لێده‌رچێت.
به هه‌رزان ته‌ماشاكردنی مرۆڤه‌كان، به‌وه‌ی له لایه‌ن خێزان و كۆمه‌ڵگه‌وه زۆریان لێبكرێت پێكه‌وه بژین، ئه‌گه‌ر یه‌كتریشیان خۆشنه‌وێت و ته‌حه‌موولی یه‌كتریش نه‌كه‌ن، ئه‌و په‌ڕی غه‌دره و كۆمه‌ڵگه پڕ ده‌كات له مرۆڤی نه‌خۆش و مرۆڤه‌كان هان ده‌دات، كه‌رامه‌تی رۆح و جه‌سته‌ی خۆیان پێشێل بكه‌ن.
له لایه‌كه‌وه توندوتیژیی خه‌ریكه ڕێچكه‌یه‌كی تر وه‌رده‌گرێت، له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند حاڵه‌تێك كه‌وته به‌ر چاومان، كه ژنه‌كان زۆر بێ ڕه‌حمانه به‌ربوونه‌ته گیانی پیاوه‌كان و دواتر ژنێكیش له دهۆك مێرده‌كه‌ی خۆی كوشت.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌م حاڵه‌تانه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه له‌حاڵه‌ته‌وه ببن به دیارده، بۆی هه‌یه ئاسایشیی كۆمه‌ڵایه‌تی له مه‌زیاتر بخاته مه‌ترسی.
مرۆڤ، چ پیاو، یان ژن، له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هاوجێی بكات كه حه‌زی لێناكات، ئه‌مه هه‌رزانی ده‌كات و خۆی به‌كه‌م سه‌یر ده‌كات. ئاخر جه‌سته له ناو خۆیدا دونیایه‌ك پێناسه‌ی هه‌یه بۆ مرۆڤ، ڕێزگرتن له‌و جه‌سته‌یه ئه‌ركی هه‌موو مرۆڤێكه به‌رانبه‌ر خۆی. سه‌رجێییكردن له‌گه‌ڵ كه‌سێك، كه دڵخواز نییه، له له‌شفرۆشی نا حهزتر و ناشرینتره. ته‌ڵاق بۆیه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س بێدڵی خۆی و ویستی خۆی، كه‌سێك نه‌كات به هاوبه‌شی سفره و جێ و ماڵ.
ژنێك كه بێ خۆشه‌ویستی جه‌سته‌ی ده‌به‌خشێت، یه‌كه‌مین تامی له‌شفرۆشی له‌ناو ئه‌و ماڵه‌دا ده‌كات، كه گوایه شه‌رعییه و دوای ئه‌وه ئیتر وه‌فا و خیانه‌ت مانایه‌كیان نامێنێت.
جه‌سته، له كاتی سێكسكردندا، زمان و ده‌ربڕینی خۆیی هه‌یه، هه‌م له كاتی خۆشویستن و هه‌م له كاتی خۆشنهویستندا، له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ڕێسا و شه‌رع و حه‌رام و حه‌ڵاڵ، پێناسه نه‌گوتراوه‌كان به مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
كاتێك به ناحه‌ز و نه‌ویست ژنێك به ناچاری جه‌سته‌ی ده‌دات به مێرده‌كه‌ی، له‌ناو خۆیدا پێناسه‌ی ئه‌و كرداره خۆی نیشان ده‌دات. تۆقین له ته‌ڵاق و نه‌فره‌تی كۆمه‌ڵگه وا ده‌كات، مرۆڤه‌كان پێیان باش بێت جه‌سته‌ی خۆیان بفرۆشن و به نه‌فره‌تی بكه‌ن.
نا‌توانیت مرۆڤێك ئیقناع بكه‌یت وه‌رزش و یۆگا بكا و خواردنی ته‌ندروست بخوات، كه له خراپترین ئاستدا، ئه‌زێتی جه‌سته و رۆحی خۆی ده‌دات.
نا‌توانیت باسی وه‌فا بۆ ژنێك بكه‌یت، كه وه‌فای بۆ جه‌سته‌ی خۆی نه‌بێت و پیاوێك كه ڕێز له له‌شی خۆی و به‌رانبه‌ره‌كه‌ی نه‌گرێت.
هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، زۆربه‌ی زیاده‌ڕۆیی له په‌یوه‌ندی و سێكسكردندا، له پیاوی ژندار و ژنى مێرددار، ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ر ئه‌وانیشن زیاتر سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی قل و په‌یوه‌ندیه لا به لاكانن و توندوتیژیش هه‌ر زیاتر له‌و ماڵانه‌دا سه‌رچاوه ده‌گرێت، چونكه خیانه‌ت و توندوتیژی سه‌رچاوه‌كه‌یان، ماڵێكی بێ سۆزه.