كوردستانێكی به‌هێز له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكایه‌

Kurd24

کەس نییە هەبێت کۆتایی بە شەڕێک بێنێت بەبێ ئەوەی یەکەمجار بەڕوونی و بە ئاشکرایی بزانێت کە چ ئەنجامێکی دەبێت. ئەنجامی نادیار وەکو ئەوەیە کە هیچ ستراتیژی دەرچوونت نەبێ هەروەهائامانجی ڕوونیش ئەگەر نرخی سەرکەوتنەکەی کەم بێت ئەویش هەرمانایەکی نییە. ئەگەر نرخی شەڕەکە پتربێت لەبەهای دەستکەوتەکان مانای ئەوەیە دۆڕاوی ئایندە بەرەو ماڵەوە هەنگاو دەنێت.ئەگەر جەنگێک بایەخی شەرکردنی هەبێت ئەوکات بایەخی بردنەوەی هەیە،ئەوکات دەبێ ئەو(ترەمپ)شتێک ئەنجام بدات کە سەرۆکی پێش خۆی نەی کردبێت، ئەویش ئەوەیە بەڕوونی پێناسەی ئامانجەکانمان بکات دوای شەڕی موسل، ئەویش ئەوەیە کە بەروونی هۆکارێک بدۆزێتەوە کە بەدواداچوون بەدوای ئەو ئامانجەی گرنگ بێت. بەشی سەرەکی ئەو ئامانجەی دەبێت کوردستانێکی بەهێزو سەربەخۆبێت.یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە بەغداد ناتوانێ بەباشی و کاریگەری حوکمی بکات و یان ئیران لێ بگەڕێت کە ئەو بۆشایییەی عێراق پڕبکاتەوە.

چاو لە بەغدا بکەن هەر لەواژووی پەیمانی سایکس پیکۆ لەساڵی 1916 وە پاشان لەدەستەڵاتی فەڕەنسی وبەریتانی لە عێراق دەستەڵاتێکی لاوازو هەمیشەیی بووە.ئەوڕژێمەی ئێستای سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەرعەبادی جیاوازی زۆر کەمی هەیە لە گەڵ ئەوانی تر. کاتێک کەحوکم دەکات بەس نیشاندانی ماسولکەی ئێرانە. ئەگینا بەغداد پایەتەختێکە کە بەتەواوی ناتوانێت ئەرکە گرنگەکان لە حوکمی نیشتیمانی ئەنجام بدات. عێراق ناتوانێ سنوورەکانی خۆی بپارێزێت. عێراق ناتوانێت ئاسایشی ناوەخۆ بۆ هاونیشتیمانیان دابین بکات. لە پەرلەمان ناتوانێ یاسا دەربکات و دانیشتنەکانی پەرلەمان سەرکەوتوو نەبوون. عێراق ناتوانێت دەزگایەکی داوەریی سەربەخۆی هەبێت لە نفوزی مەرجەعی شیعەی بەرز لە عێراق.

 هەروەها عێراق نەیتوانیوە بەگوێرەی پێویستییەکانی دەستوور داهاتەکان و بودجەی فیدراڵی دابەش بکات. بەغداد پایتەختی ئەو ووڵاتەیە کە بەرەو ڕوخان دەڕوات . هیچ نیشانەیەکی ژیرانە نییە کە پێمان بڵێ بەغداد هیوای ئەوەی هەیە کە لەپاش هەراو هۆریای موسل بەکاریگەری حوکم بکات.

سەیری تاران بکە. هەر لەسەرەتای ساڵی 2006 ، ئەگەر لەپێشتریش نەبێت، تاران سیاسەتێکی بەڕێوەبردووە کە کۆنترۆڵی عێراق بکات ونفوزی ئێران زیاد بکات لەڕێگای هیلالی شیعە بۆ سوریا و تاوەکو دەریای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە ساڵی2014 تاران بەپەلە فەتوای ئایەتوڵای گەورە(عەلی سیستانی) ئیستغلال کرد کە سوپایەکی میلیشیای شیعە لەناو عێراق دروست بکات. ئەو سوپایە دروست بووە لەلایەن هێزەکانی تایبەتی ئێرانەوە یارمەتی دەدرێت و بەڕێوە دەبردرێت و پێی دەگوترێت حەشدی شەعبی، ژمارەو هێزیان دەگاتە 1100 سەدودە هەزارپیاوی چەکدار. ئەوسوپایە ئێستا ئاستەنگێکە لەپێش ئازادی و مانۆرەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیستای عێراق و هێزەکەی ئەو سوپایە ئێستاوەکو لەشکری عێراقی لێهاتووە. عێراق ناتوانێت هیچ ئۆپەراسیۆنێکی مەزن ئەنجام بدات بەبێ حەشد. کاتێک کە سوپای عێراقی بەرەو باکوورلە موسل دەروات، لەوێوە نزیکەی 15000 تا 45000 شەڕکەری هێزی میلیشیای حەشدی شەعبى لەوناوچەیە جیگیرکراون بۆ گرتنی شاری موسل.

تاکو ئێستا میلیشیای شیعە هەر لە دەوروبەری موسڵن بەڵام ئەو ناوەی کە حەشد بۆخۆی هەڵبژاردووە بۆ ئەوئۆپەراسیۆنە پێی دەڵێن ئێمە هاتینەوە( قادمون یا نینوی ). ئەوناوە خەڵکە سووننەکەی ناو شاری موسڵ و تورکە براکانیان لە دەرەوەی شار تووشی ترس و نیگەرانی دەکات. ئێمەسیاسەتی گەشبینی و بەهیوابوون تاقی کردۆتەوە. ئێمە هێزی کارای ئەمەریکیمان لە عێراق گۆڕیوە بەهێزێکی نەرم. ئەمەریکاو ئەوانەی تریش کە هەزاران ملیۆن دۆلاریان بە عێراق داوە بۆئەوە بووە کە عێراق لەسەر هەردووقاچی خۆی ڕابوەستێت و ئاشتی بۆ هاونیشتیمانیان و هاوسێکانیان دابین بکات ئەو ڕێگایە تراژیدی بووە و بەئەنجام نەگەیشتووە. ئەنجامەکەی ئەوە بووە عێراق بۆتە کیانێکی هەرە لاواز و دەوروبەری پڕە لە گورگ و بۆشایییەکە لەکەسێکی زۆر نەخۆش دەچێت

ئەوەی لە ناو ئەو هەموو رووداوانەداماوە کوردستانێکە کە هەرچەندە بێ کەم و کوڕی نییە و هەروەها بەهێزیش نییە، بەڵام کورد لە باکووری عێراق ئەو شتەی هیوامان پێبوو ئەنجامیان داوە لە کوردستان. کاتێک لە سالی 1991 کە هاوپەیمانان بە سەپاندنی دژە فڕین، پاشەکشەیان بە سەدام حوسێن کرد ،گەلی کورد ئەو دەرفەتەیان قۆزتەوە کە راپەڕین ئەنجام بدات تۆزی جینۆساید لە خۆیان داماڵن . گەلی کورد ئاشتیخوازترین و دیموکراتیترین و نزیکترین دۆستی ڕۆژئاوان لە عێراق.ئەو بەشە باشەی عێراق بێ کەم و کورڕی نییە بەڵام نموونەیەکە بۆ بەشەکانی تر. کەوابێت بەغدا دەیەوێت ئەوبەشە باشە عێراق بکوژێت ولە ناوی ببات. ئێمەش دەتوانین بەردەوام بین ئەو پرسە پشتگوێ بخەین یانیش دەتوانین پلانێک دابنێین کە ڕاستەوخۆ یارمەتی کوردستان بدەین کە ببێتە ئەو شتەی کە شایستەیەتی. ئەگەر یارمەتی کوردستان بدەین دەبێت ئەو ڕاستیانە بخوێنینەوە و باوەڕمان وابێت کە کوردستانێکی بەهێز یارمەتیمان دەدات بۆ دابین کردنی ئامانج وبەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا کە بریتین لە:

-لەناوبردنی داعش وەکو ڕێکخراوێک

  • -لەناوبردنی ئایدۆلۆژی جیهادییەکان
  • -دووبارە دامەزراندنی تەرازووی هێز لەناوچەی کەنداو
  • -زیادکردنی دۆستە دیموکراتەکانمان لەکەنداو نە کەمکردنەوەیان
  • -مسۆگەرکردنی سەرچاوەی سروشتی (نەوت و غاز)
  • ئایا کوردستانێکی بەهێز یارمەتی ئەو بەرژەوەندیانەی-  ئەمەریکا دەدات ؟
  • بەڵێ. ئەمانەش بەڵگەن: ناتواندرێت داعش بەبێ کورد لەناو ببردرێت. مێژووی کورد یەکێکە لەسەرکەوتنە بەردەوامەکانی شەڕی دژی داعش، بێ کەموکوڕی نەبووە، بەڵام شەڕی کورد دژی داعش، زۆر زۆر کاریگەر و سەرکەوتووبووە، ئەو سەرکەوتنانە لە هیچ گرووپێکی دیكه‌ لەو شەڕە نابیندرێن، کورد باوەڕپێکراوترین وکاریگەرترین هێزی هەیە لەعێراق و سوریا، باشترین ئەرکی سەرەکی شەڕ لەدژی داعش لە ئەستۆی کورددا بووە. هەر لەو رۆژەی کە سوپای عێراق مووسڵی بەجێهێشت له‌ كاتی هاتنی داعش بۆئەوێ لە ساڵی 2014، کاتێک هێزەکانی عێراقی هەڵاتن، کورد بەرەوپێشەوەچوون، جگە لە ناوچەی شنگال، به‌ره‌ی رۆژئاوا بەرەیەکی فراوان کە زیاترلە 600 میل بوو کورد دایمەزراند، پاشان کورد توانی خاکەکەی لە داعش پاکبکاتەوە و شنگال و دەوروبەری کۆنترۆڵبکاتەوە. هەتاکو ئێستا کورد توانیویانە ئەو شوێنانە بپارێزن و ئەو ئەرکەی لە شەڕی شاری مووسڵ پێیاندرابوو، بە باشی جێبەجێ بکات، گەلی کورد ناتوانن و نایانەوێت هەموو ئەرکەکە بگرنە ئەستۆ، بەڵام دەتوانن ناوچە کوردییەکان بپارێزن لە داعش.
  • شکانی ئایدۆلۆژی جیهادی لە رێگەی بە دەنگەچوونی میانڕەوەکان دەکرێت، شەڕی درێژخایەن براوەدەبێت بەسەرکەوتنی باڵی میانڕەوی ئیسلام، بەسەر باڵە توندڕەوەکەیدا، سەرکەوتن بەندە بە ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەنێوان ئیسلامی سووننە، ئەمەریکا و دۆستە رۆژئاواییەکانی ناتوانن دەنگێکی کاریگەر بن لەو مشتومڕە، بەڵام دەتوانن ڕۆڵێکیان هەر هەبێت، ئەو ڕۆڵە دەبێت بۆ پتربەهێزکردن و بەتواناکردن و بەرگریکردن بێت لە دەنگە سووننییە میانڕەوەکان، کورد بەشێکی گرنگ و ناسراوی ئەو دەنگە بووە و دەنگی کوردەکان سەلمێندراوبووە کە هێزێکی کاریگەربووە لەبەرامبەر ئایدۆلۆژی سیاسی، بەڵگەتان پێویستە؟ چاو لە هیچ شوێنێک مەکەن، جگە لە سنوورە جوگرافییەکانی عێراق، ئاڵای داعش لە ناو عێراق لەو شوێنانە هەن کە زۆربەی دانیشتووانەکانییان سووننی عەرەبن، بەڵام لەو شوێنانە نین کە دانیشتووانەکەی کوردی سووننەن، چەندان ملیۆن کورد لە عێراق زۆرینەی کوردی سووننەن، بەڵام نفووزی جیهادییەکان لەناو ئەوان تابڵێی کەمە، ئەوە شتێکی تازە نییە، هەمیشە کوردەکان لە ساڵی 1960ەوە دژی گرووپە ئیسلامییە دەرەکییەکان وەستاونه‌تەوە، ئەوە وانه‌یه‌کی باشە کە لێیەوە فێر ببین.
  • دووبارە دامەزراندنەوەی هاوسه‌نگی هێز لە کەنداو، مانای راگرتنی هێزی ئێرانە، نەوەکو یارمەتیدانی، هەر لەو کاتەی هێزەکانی سوپای ئەمەریکا لە عێراق کشانەوە، ئێران وەکو هێزێکی داگیرکەر و خۆسەپێن دەرکەوتووە لە کەنداو، ئێستاکە نفوزی ئێران دەگاتە عێراق و سووریا وە بەشێک لە سعوودیە و هەندێ شوێنی دیكه‌یش، تاران کە کۆنترۆڵی بەغدا و باشووری عێراق دەکات، کە لە سەدا شەستی (60%)ی خاکی عێراق پێکدەهێنێت، پێش ئێستاکەش بریکارەکانی ئێران کە ملیشیای شیعەن، لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کورد شەڕیان کردووە لەو سنوورانەی کورد کۆنترۆڵی دەکەن، هەروەها جگە لەوە دەیان هەزار چەکداری شیعە بەشدارن لە گرتنەوەی مووسڵ و گرتنی ناوچەکانی نێوان سوریا و ئه‌و شاره‌، ئەگەر رانەوەستێندرێت، تاران بەمزووانە پردێکی زەمینی دروستبکات بۆ باکووری سووریا و هێزەکانی سەربازی ئێران لەسێ لاوە ئابلۆقە دەخەنە سەر ناوچەی کوردی عێراق و دەتوانن کاریگەری بخەنه‌ سەر هەڵسوکەوتی کورد لە ئاییندە، هیچ بەرژەوەندییەکی ئەمەریکی لەوەدا نییە کە ئەو سیاسەتەی ئێران پشتگوێ بخرێت.
  • سەرۆکی ئاییندەی ئەمەریکا دەتوانێت ڕاستەوخۆ سنوورێک بۆ پاوانخوازی ئێران دابنێت، بەڵام دەبیت شتێك بکات، هیچ سەرۆکێکی ئەمەریکا پێشتر نەیکردبێت، ئەویش دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکی مه‌زنه‌  لە ناو خاکی کورد لە باکووری عێراق.
  • چەندین ساڵە کوردەکان داوای دامەزراندنی بنکەیەکی وادەکەن، تورکەکانیش پێیان خۆشدەبێت، بۆ ئەوەی ئێران لە سنووری باشووری ئەوان دووربێت، سیاسەتێکی هۆشیارانەی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دەبێت بۆ ئەوە بێت، هاوپەیمانیەتییە دیموکراتییەکانمان زیادبکات، نەوەکو کەم، ناوچەی کوردی باکووری عێراق، یەکێکە لە باشترین دۆستەکانی هاوپەیمانە دیموکراتییەکانمان لەناوچەی کەنداو، ئەو دوو دۆستەباشەمان هەیە، کورد و ئیسرائیل.
  • هەر لە بەر ئەوەیە پێویستە بە بەهێزی یارمەتی سەربەخۆبوونی کورد بدەین، عێراق کوردستانی بەجێهێشتووە نەک بەپێچەوانەوە، عێراق ئێستا دابەشبووە لەنێوان هێزە ناوچەییەکان، کە لەناو ئەو وڵاتەدان بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی خۆیان، دووساڵ دەبێت بەغدا هەموو یارمەتییەکی فیدراڵی و مووچەی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگرتووە، لەگەڵ ئەوەش ئیدارەی ئۆباما هەر یارمەتی بەغدایەکی داوە، کە نەیتوانیوە خزمەت بەهاووڵاتییانی خۆی بکات. هەتا ئەو کەلوپەلەی کە ئەمەریکا بۆ پێشمەرگەی ناردووە، جاری یەکەم ره‌وانه‌ی بەغدا ده‌كرێ، دواتر لەوێوه‌ وەزارەتی بەرگری عێراق، کە لە ژێر کۆنترۆڵی شیعەدایە، نایەوێت بۆ کورد بنێردرێت، لە ژێر کاریگەری نرخی شەڕی داعش و لەهەمان کاتدا پاراستن و یارمەتیدانی دوو ملیۆن ئاوارە کە هاتوونەتە ناوچە کوردییەکان حکوومەتی هەرێم پارەی تەواوبووە، سەرۆکی ئاییندەی ئەمەریکا دەتوانێت ئەو سیاسەتە بگۆڕێت، هەڵبەتە توانای هەیە ئەو گۆڕانکارییە بەدوو شێوە ئەنجام بدات.

یەکەم، رێگەپێدانی ڕاستەوخۆی چەکی سوپای ئەمەریکی بۆ پێشمەرگە لە رێگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، نەوەکو لە رێگەی بەغدا.

دووەم، زیادکردنی یارمەتی ئابووری بە پەلە بۆ هەولێرة بەردەوامبوون لە رێی چوونەژوورەوە بۆ سامانە سروشتییەکان، مانای ئەوەیە نەوت و گازی سرووشتی لە ژێردەستی هاوپەیمانەکانماندابن، نەوەک لەژێردەستی نەیارەکانمان. لەنێوان وڵاتەکانی ئۆپێك، عێراق دووەمی وڵاتە دوای سعوودیە، لە هەبوونی نەوت و نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەو نەوتە لە خاکی عێراق لەو ناوچانەیە کە لەژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە، بەشەکەی ئەو نەوتە لەخاکی کورددایە، بەڵام هێزەکانی ئێران لە سێ لاوە دەوریان داوە، بەرژەوەندی رڕۆژئاوا هیچ خزمەتی پێناکرێت بە پشتگوێخستنی ئەو هەلومەرجەی کە لەئاییندە یارمەتی ئەوەبدات، ئێران هەناردەی نەوتی کوردی ڕابگرێت. لەبەر ئەو هۆکارە کە ئەو پرسە ئەوەندە گرنگە، ئەو وزەیەی لە کوردستان هەیە، پێکهاتووە لە 50 هەزار تا 80 هەزار ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگ، 10 ترلیۆن مەتر سێجا گازی سرووشتی و ئەو هەموو سامانە سروشتییە دەتوانێت هەڕەشەی ئینێرگی ڕووسیا بۆ سەر ناتۆ، تورکیا، یەکێتی ئەوروپا کەمبکاتەوە.

تورکیا (35%)ی نەوتی خۆی و (60%)ی گازی سرووشتی لە رووسیا وەردەگرێت، ئه‌ڵمانیا و بەلجیکا هەریەکەیان (30%)ی وزەی خۆیان لە رووسیا بۆ دێت، هەروەها بەشێوەیەکی کەمتر ئیتاڵیا و هۆڵەندا و فەڕەنسا، بەڵام هەندێک وڵاتی ئەوروپی، وەکو پۆڵه‌ندا، چیک، فینلەندا، لیتوانیا، سلۆڤاکیا و هەنگاریا رێژەی وەرگرتنی ووزە لە ڕووسیا(80%)ی بەرەو سەرەوەیە.

ئەگەردۆنالد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا،  ئەو هەڕەشەیەی وزەی رووسیا لەبەرچاو بگرێت، رەنگە پشتیوانی و بەرگری لە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بکات، کە ئەوە پرسێک بوو سەرۆک ئۆباما رەتیکردەوە، هەولێر و ئەنقەرە ماوەیەکە هێڵی نەوتیان دروستکردووە بۆ بەندەری جیهان لەسەر ده‌ریای ناوەڕاست، هەردووک پایەتەخت (هەولێر) و (ئەنقەرە) پێیان باشە و لە قازانجی ئەوانە کە نەوتی کورد بەردەوام بڕوات، ئەوروپییەکانیش پێیان باشە کە سەرچاوەی وزە بۆ وڵاتەکانیان جۆراوجۆربێت و لەیەک شوێن نەبیت.

كاتێك ئیدارەی نوێی ئەمەریکا دەستبەکار دەبێت لە واشنتن، دووبارە پێداچوونەوە دەکەن بە ستراتیژی ئەمەریکا لە عێراق و لەو شوێنەوە دەستپێدەکەن، کە بۆ بەرژەوەندی ئەمەریکا باشە، ئەوجۆرە بەرژەوەندییانە هەندێکجار، تەبان لەگەڵ بەرژەوەندی خەڵکی دیکە، کە رەنگە سەرۆکی مەزنی نەتەوەیی کوردستان مستەفا بارزانی، بەباشترین شێوەی گوزارشتی لێ کردبێت کاتێک لە باکووری عێراق لە شەڕدابوو لە ساڵی 1962، داوای یارمەتی لە ئەمەریکا دەکرد، بارزانی وتەی شاعیرێکی ئێرانی سەدەی سیانزە بەناوی (سەعدی شیرازی)ی، دەهێنایەوە یاد کە گووتبووی "بەرژەوەندی هاوبەش، باشترین دۆست و هاوپەیمان دروستدەکەن".

* ئێرنی ئەدینۆ، جەنەڕاڵێکی خانەنشینی ئەمەریکایە کە ئێستا پسپۆری باڵای کاروباری سەربازییە لە (سەنتەری لەندەن بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی". جەنەڕاڵ ئەدینۆ بۆ ماوەی ساڵێک وەکو ڕاوێژکاری جەنگ لەناو لیواکانی پێشمەرگەی کوردستان خزمەتی کرد.

- لە سایتی ( jewishpolicycenter.org) وەرگیراوە.