بە (نا) خەڵک چەواشە مەکەن
هەتا منداڵێکی سادە و ساکاری قۆناغی سەرەتاییش وا فێرکراوە و دەزانێت چۆن وڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە لێی دەکرێت ، ناکرێت وڵامێک بداتەوە کە ئەسڵەن پرسیاری لێ نەکراوە و پاشان بڵێت لە خهیاڵ و مەبەستمدا وڵامی فڵانە پرسیارە، لەو حاڵەتەدا ئەنجامەکەی بێگومان سفر دەبێت.
پرسیاری ریفراندوم ئەوە نیە، ئایا ئێوە لەگەڵ پارتی و لەگەڵ بارزانیدان ، یان نا؟
پرسیار ئەوە نیە ئایا ئێوە لەگەڵ فڵانە بەرەدان ، یان نا؟
پرسیار ئەوە نیە ئایا ئێوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانن ، یان نا؟
کەس نەیپرسیوە ئایا ئێوە لەگەڵ نادادپەوهری و ناشەفافیەتن ، یان نا؟
پرسیار ئەوە نیە ئایا ئێوە لەگەڵ کەم موچەیین ، یان نا؟
پرسیار ئەوە نیە: ئایا ئێوە لەگەڵ فڵانە سیستمی حکومرانی یان سیاسین ، یان نا؟
پرسیار ئەوە نیە ئایا ئێوە لەگەڵ پەکخستنی پەرلمانن، یان نا؟
پرسیارەکە تەنیا و تەنیا ئەوەیە: "ئایا ئێوە لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستانن ، یان نا؟"
ئەگەر ئەهریمەن یان سەرسەختترین دوژمنی کوردیش ئەو پرسیارە بکات ، لە وڵام دا دەڵێین (بەڵێ) و هەزار جار (بەڵێ)
ئەو کەسانەی دەڵێن (نا) بێگومان و بێ چهند و چوون، بە سەربەخۆیی کوردستان دەڵێن (نا) و نە وهڵامی هیچ پرسیارێکی تر دەدەنەوە ، بەڵکو تەنیا وڵامی ئەو پرسیارەیە کە لێیان دەکرێت.
پێویست ناکات کەس دڵی بەوە خۆش بکات و وا بیر بکاتەوە کە وڵامی (نا) وڵامی پرسیارێکی ترە دەدرێتەوە، یان ڕەتکردنی دیاردەیەکە یان سیستمێکی حوکمڕانی یان هەژموونی لایەنێکی دیاریکراو یان کەسێکی دیاریکراوە وەکو هەندێک حزب و لایەن و کەناڵ و ..... بڵاوی دەکەنەوە، ئەوەی لە هەندێک کەس و لایەنی سیاسی و کەناڵی ڕاگەیاندنەوە دەبیستین تەنیا چەواشەکردنی خەڵک و بە لارێبردنیانە.
وریا بن ئەوەی بە (نا) وڵام بداتەوە ، ئەجیندای دوژمنانی کوردستان جێبەجێ دەکات و بەنیسبەت کورد رای جیاواز نیە، بەڵکو خیانەتە و لە بەرەی خیانەتە و ناوی بە خائین لە مێژووی کوردستان تۆمار دەکرێت.