گۆڕان و جنێودان و شۆڕش
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك حیزبه ته‌قلیدی و كلاسیكییه‌كان مه‌كته‌بی ڕێكخستن و تۆمار و ته‌زكیه‌ی دانه‌نا، پشتی به گۆتره‌ی جه‌ماوه‌ریی به‌ست، واته له نێو قه‌ره‌باڵغییه‌كدا چه‌ند كه‌س تووڕه و ناڕازی بووایه، ئیدی ئه‌وه‌نده كه‌س به گۆڕان داده‌نرا، یانی گۆڕان بوون دیوێكی كه‌لامی و زاره‌كی بوو، نه‌ك دیسپلین و ڕام و ڕێكخستنێكی حیزبی.
تۆ به گۆڕان حساب نیت، ئه‌گه‌ر لانیكه‌م له سه‌دی هه‌شتای ژیانی ئه‌م وڵاته ناڕازی نه‌بیت، واته گۆڕان بوون یه‌كسان كرا به ناڕازی بوون، له‌چی؟ له هه‌موو شت! ئیدی ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌رت كاری باشیشی بكردایه، مادام تۆ گۆڕانیت، ده‌بوو دژی بیت و ناڕه‌زایی خۆت نیشان بده‌یت، ناڕه‌زایی بوو به پێناس و فۆڕم و ته‌زكیه بۆ چوونه ناو گۆڕان یان به گۆڕان حیساب بوون! بۆیه هیچ كه‌س گۆڕان نه‌بوو ته‌نیا به كه‌لام نه‌بێت. ئه‌مه‌ش ڕێك وه‌ك ئاینی لێ هات، واته تۆ به یه‌ك شایه‌تومان بوویت به ئیسلام و به یه‌ك نه‌هیش لێی ده‌رچوویت.
ئیدی ئه‌ركی گۆڕان وه‌ك حیزب، ته‌واو ئاسان بوو، چ پێویستی نه‌ده‌كرد كۆبوونه‌وه بكات و به ته‌زكیه پێناس و په‌ڕۆ بدات به كه‌س، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر خه‌ڵك تووڕه بن، ئۆتۆماتیكییه‌ن خۆیان ده‌بنه گۆڕان، كه‌واته به‌رده‌وام با خه‌ڵك تووڕه بێت، ئه‌وه‌ی هێوری بكاته‌وه كۆیله‌یه.
یانی له هه‌ر شوێنێكه‌وه كه‌س و كۆمه‌ڵه كه‌س له شتێك یان دۆخێك ناڕازی بوونایه، ڕاسته‌وخۆ به گۆڕان له قه‌ڵه‌م ده‌دران، ئیدی كابرا له ماڵی خۆی له كه‌می مووچه‌كه‌ی و نه‌بوونی نه‌وت و گاز و خراپی رێگاوبان و كه‌می كاره‌با ناڕازی بوو، به گۆڕان داده‌نرا، له‌مه‌وه هه‌رچی شه‌لاتی و جنێوده‌ره‌كانی فه‌یسبووكیشه، كه پێشتر یه‌كێتی و پارتی بۆ دژایه‌تی كردنی یه‌كتری دروستیان كردبوو، وه‌ك به‌شێك له گۆڕان ده‌ركه‌وتن، یانی گۆڕان خۆی جنێوی دانه‌هێنا، به‌ڵكو جنێوده‌ری گرته خۆی و جنێویشیان وه‌ك زه‌روره‌یه‌كی فه‌لسه‌فی و ژانرێكی ناڕه‌زاییان لێكدایه‌وه.
جگه له‌وه‌ش، تێز و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی زۆر داتاشرا و مرۆڤی ناڕازیی وه‌ك شۆڕشگێڕ و مرۆڤی ڕازی یاخود بێده‌نگ و بێلایه‌نیش، وه‌ك كۆیله و سوك و ماستاوچی و مه‌سینه هه‌ڵگری حیزب پێناسه كرا، تۆ ناچار بوویت له‌م قه‌ره‌باڵغییه‌دا له نێوان گۆڕان بوون (كه ده‌ستبه‌جێ پێگه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی گیڤارات وه‌رده‌گرت!) یان ناسناوی كۆیله‌یی و سه‌رشۆری و مه‌سینه هه‌ڵگری پارتی، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێریت.
تۆی گۆڕان، نه پێناسێكت له باخه‌ڵدایه و نه په‌ڕاوێك، تا سبه‌ی خه‌بات و شۆڕشی خۆتی له‌لای گۆڕان پێ بسه‌لمێنیت، ئیتر بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه گۆڕانێكی پاڵفته‌یت، ده‌بوو ڕه‌ق و زبر قسه بكه‌یت، به تووندی و تووڕه‌یی بدوێیت و كاتی قسه‌كردن ده‌سته‌كانت وه‌ك هه‌ڕه‌شه ڕاوه‌شێنێت، وێڕای پارتی و یه‌كێتی، له خودا و عاسمانیش ڕازی نه‌بیت، گۆڕان بوون خرایه چوار چێوه‌یه‌كی عه‌به‌سی و ئاگراوییه‌وه! یانی ئه‌وه‌ی ئاوا نه‌بێت، كه‌واته گۆڕانێكی باش نییه، ئه‌وه‌ی گۆڕانێكی باشیش نه‌بێت، كه‌واته گومانی له‌سه‌ره، ئه‌وه‌شی گومانی له‌سه‌ر بوو واته پاراستنه.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، سه‌ره‌تا وه‌ك كۆمپانیایه‌كی نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنی چه‌ند شتێك خۆی نمایش كرد، به‌ڵام له پڕ وه‌ك ڕه‌وتێكی شۆرشگێڕی خۆی نیشانداین، ئه‌مه‌ش واته ئیدی گۆڕان نه‌ك هه‌ر جاده و كاره‌با و مووچه‌مان بۆ چاك ده‌كات، به‌ڵكو یه‌كێتی و پارتیشمان بۆ ده‌ڕووخێنێت و عه‌دلی عومه‌رمان بۆ دێنێته‌وه و سوپایه‌كی نیشتمانی و هه‌رێمێكی خه‌یاڵی و مرۆڤێكی جیهانیمان پێشكه‌ش ده‌كات.
ده‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌مه تێكچووه، له به‌رامبه‌ر سۆپه‌ر ماركێته‌كه‌ی گۆڕاندا، شاسوار مینی ماركێتیێكی به هه‌مان نرخه‌وه داناوه، واته ئیدی ئه‌وه‌ی ناڕازییه مه‌رج نییه گۆڕان بێت، ده‌شێت سه‌ر به نه‌وه‌ی نوێ بێت، پێشتر به جنێوێك یاخود ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یدا ده‌تزانی فڵانه كه‌س گۆڕانه، به ڕیشیدا ده‌تزانی سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، به پانتۆڵه قوماشه‌كه‌ی و پێڵاوه له‌ماعه‌كه‌یدا ده‌تزانی یه‌كگرتووه، به‌ڵام ئیدی ئه‌وه نه‌ما، چیتر له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ی ناڕازی بوو، هه‌روا به گۆتره به گۆڕانی دامه‌نێ.
ئیتر گۆڕانیش ده‌بێت ته‌زكیه و مه‌كته‌ب ڕێكخستن دامه‌زرێنێت و ئه‌وه‌نده به ئاسانی جه‌ماوه‌ری ده‌ست ناكه‌وێت، من ماده‌م تووڕه‌م، یه‌كسه‌ر به موقابه‌له‌یه‌كی سه‌ر كه‌ی ئێن ئێن گۆڕان بوونم جاڕ بده‌یت! نا ئیدی له‌مه‌ودوا ده‌شێت تووڕه‌ش بم و گۆڕانیش نه‌بم.
خراپترین هه‌ڵه‌ی ستراتیژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه بوو كه بوونی خۆی به‌سته‌وه به تووڕه‌یی خه‌ڵكه‌وه، واته هه‌ر كات خه‌ڵك له‌وپه‌ڕی تووڕه‌یی و ناڕه‌زاییدا بێت و (دۆ و دۆشاو تێكه‌ڵ بكات)، ئه‌وكاته وه‌رزی گه‌شه‌ی گۆڕانه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هێور بێته‌وه و ژیانی ئارام بێت و مووچه‌كه‌ی بچێته‌وه كاتی خۆی و چه‌ند شتێكی تری لاوه‌كی جێگیر بن، ڕاسته‌وخۆ ڕێتینگی گۆڕان دێته خواره‌وه، نه‌ك هه‌ر هی بزوتنه‌وه‌كه، به‌ڵكو له سه‌ر مانگی ده‌ستكردی هۆتبێرد و نایلساتیش ڕێتینگی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن-یش داده‌به‌زێت، ئه‌گه‌ر كه‌ی ئێن ئێن وتاری ئاگراوی و پڕ جۆش و خرۆش یان هه‌ڵشاخان به‌م و به‌ودا په‌خش نه‌كات، كه‌س سه‌یری ناكات، ده‌ی چیتر تۆ ده‌بێت ببیت به كه‌ناڵی مه‌نهه‌ج و ستراتیژ نه‌ك كه‌ناڵی شاته شات و هه‌ڵشاخان به‌م و به‌ودا، ده‌بێت ببێت به بزوتنه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ستراتیژ، نه‌ك هه‌ر چاوه‌ڕێ بكه‌یت تا خه‌ڵك تووڕه بن و تۆش له كه‌ی ئێن ئێنه‌وه په‌مپیان بده‌یت.
ته‌نیا له كوردستان ئۆپۆزسیۆن، یانی ئه‌وه‌ی كه تۆ هیچ هاوبه‌شێتییه‌كت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مێنێت و حكومه‌ت و هه‌موو پایه‌كانیت پێ خراپ بێت و خه‌ڵكی له‌دژ هان بده‌یت، ئه‌دی ئه‌گه‌ر سبه‌ی خۆت ده‌سه‌ڵاتت گرته ده‌ست، چۆن وای لێ ده‌كه‌یت حكومه‌تی خۆش بوێت و خزمه‌تی تیا بكات؟!