كه بارزانی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر بوو!
ئێمه ده‌زانین فڕۆكه‌یه‌ك له هه‌ولێره‌وه به چه‌نده ده‌مان باته واشنتن، له‌نده‌ن و پاریس، به‌ڵام نازانین تاكسییه‌ك له به‌ر قه‌ڵاوه تا عه‌نكاوه به چه‌ند ده‌مان بات، یه‌كێك به سێ هه‌زار و ئه‌م به حه‌وت و ئه‌وی تر به شه‌ش هه‌زار! مرۆڤی جاوه و كرۆمانیۆن و نیاندرتاڵ، كه نه‌ژاده‌كانی ملیۆنان ساڵی پێشووتری مرۆڤن، كاتێك به‌یه‌ك ده‌گه‌یشتن، هه‌ر به فیكه و قیڕه و هوها و هێما و هه‌ڵپه‌ڕین و ئاماژه له‌یه‌كدی تێ ده‌گه‌یشتن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێمه به زیاتر له چل كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی و سه‌دان ڕادیۆ و نزیك به هه‌زار ڕۆژنامه و سایت و گۆڤاره‌وه له یه‌ك تێناگه‌ین، مرۆڤێكی نیاندرتاڵ ئه‌گه‌ر له‌مبه‌ری دۆڵێكه‌وه هووهایهكی بكردایه، قهبیلهكهی له‌و به‌ری دۆڵه‌كه‌وه ده‌یانزانی ده‌ڵێت چی و گرفته‌كه له كوێدایه؟ به‌ڵام لای ئێمه هه‌موو ڕۆژێك كۆده‌بینه‌وه و هێشتاش نازانین سه‌ری داوه‌كه به‌كوێ گه‌یشتووه؟!.
هه‌ر پارت و كۆمه‌ڵ و ڕێكخراوێكی سیاسی به‌شێك له گه‌لی لایه و به‌ناوییه‌وه قسه ده‌كات، شۆڕش ڕاده‌گه‌یه‌نێ و گرێبه‌ستی سیاسی و ئابووری واژۆ ده‌كات، وه‌ك پێشتریش له وتاره‌كانی تردا وتومه: كۆمه‌ڵگه دابه‌ش كرا بۆ دوو تاقم، تاقمێكیان به‌س جنێو ده‌دا و تاقمێكیش به‌س جنێوی پێ ده‌درێ، تاقمێك به‌س ده‌دزێ و تاقمێكیش به‌س لێی ده‌دزرێ، تاقمێك قه‌ڵه‌و ده‌بێ و تاقمێكیش له‌ڕ. په‌رله‌مانتارێكی ئه‌م خوله كه زۆر حه‌زی له ڕه‌فتاری نمایشییه، له شوێنێك وتبووی: خه‌ڵكی ئێمه حه‌زیان له قسه‌یه و منیش قسه‌یان بۆ ده‌كه‌م!
ئه‌وه‌ی كه هه‌موومان پێمان وایه ڕه‌خنه‌مان له سیستمی سیاسی و ژیاریی كوردستان هه‌یه، ڕاست ناكه‌ین، ئێمه ڕه‌خنه‌مان نییه و نه‌شمان توانیوه ڕه‌خنه دروست بكه‌ین و ڕه‌خنه بگرین، چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه له قۆناغی بۆڵه بۆڵی سیاسیداین، ئه‌م قۆناغه هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان تیایدا بوون!
بۆڵه بۆڵی سیاسی جێی لۆژیك و لێكۆڵینه‌وه‌ی گرته‌وه و به‌ره‌و له‌وه‌ڕی سیاسی چوو، نه‌ك هه‌ر میدیا و شه‌قام و چایخانه و تاكسی داگیر كرد، به‌ڵكو حیزبی بۆ دروست كرا و فراكسیۆنی په‌رله‌مانی لێ پێك هات. ئه‌وانه‌ی كه وه‌ك حیزبی باش خۆیان ناساند، هیچ شتێكی ئه‌وه‌نده گرنگیان له چاو ئه‌و حیزبانه‌دا نه‌كرد كه به خراپ و دز و شه‌یتان ناویان ده‌بردن وتهپڵی به‌دناویان لێ ده‌كوتین، جه‌ده‌ل و ململانێكان چڕ كرانه‌وه تا ئه‌ندازه‌ی ڕه‌ش و سپی، یان دزیت یان فریشته! یان شۆرشگێڕیت و له فهیسبووكهوه جنێو به عه‌رز و عروزی حكومه‌ت و سیستمه سیاسییه‌كه بده، یان تۆ كۆیلهیت و قسه‌كانت به‌های نییه تا نه‌یه‌یته ڕیزی گه‌له‌وه، به‌ڵام گه‌ل كێیه؟ هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لق و مه‌ڵبه‌ند و مه‌كۆكانیان له پڕ كراوه!
ئه‌گه‌ر حیزبه كلاسیكییه‌كان خراپ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچی باشیان نه‌كردووه، ئه‌ی حیزبه نوێكان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك به باشیان بزانین؟ ئه‌م دیدگایه‌ی كه هه‌ر كه‌س و گروپهكمان پێ باش بێت، ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دز نییه و یاخود به‌قه‌د ئه‌وانه‌ی پێشتر خراپه‌ی نه‌كردووه، ئه‌مه دیدگایه‌كی نالۆژیكییه، ئه‌وانه باش نین كه ده‌رفه‌تیان بۆ ڕێك نه‌كه‌وتووه تا دزی بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه باشن كه ده‌رفه‌تیان هه‌یه و دزیش ناكه‌ن، ئه‌مه چییه ئێمه تێر سوپاسی حیزب بكه‌ین كه شه‌ڕی ناوخۆ ناكات؟ یانی چی منه‌تباری حیزبێك بین كه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌غدای ده‌یوت: ئێمه ده‌توانین به شه‌و و ڕۆژێك كوردستان بكه‌ینه سووریا، به‌س نایكه‌ین؟! یانی ئێمه تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه حیزبه‌كانمان پێ باش نه‌بووه كه چ شتێكی باشیان كردووه یان چ باشهیهكیان له ئاینده‌دا پێ ده‌كرێت، به‌ڵكو سوپاسمان كردوون كه تێكی ناده‌ن و نایكه‌نه حه‌له‌ب!
ئه‌ڵبه‌ت ئێمه كێشه‌ی گه‌وره‌مان نییه، به‌ڵكو چه‌ندین كێشه‌ی بچوك بچوكمان هه‌یه و هیچ كات نامانه‌وێت چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، به‌شێك له كێشه‌كانمان كه ده‌توانین بڵێین زۆرینه‌ی كێشه‌كانی ئه‌مڕۆمانه، هه‌مان ئه‌و كێشانه‌ن كه مرۆڤی جاوه، كرۆمانیۆن و نیاندرتاڵ هه‌یان بوو، مرۆڤایه‌تی كه به یدوو ملیۆن ساڵدا تێپهڕیتا گه‌شته ئه‌م نه‌سل و كرۆمۆسۆمهی ئێمه، كێشه‌ی كار و كاره‌با و مووچه و لافاو و نیشته‌جێ بوون و گڵۆباڵێتییان هه‌بوو، ئێمه هه‌ر ئێستاش هه‌موویمان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كێشانهشمان هه‌یه كه مرۆڤی جاوه(مرۆڤی ملیۆن و نیو ساڵ به‌ر له ئێستا) نه‌یبوو، به‌نموونه جاوه هیچ كات كێشه‌ی سنور و ناوچه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ری نه‌بوو، كێشه‌ی دواكه‌وتنی كابینه‌ی حكومه‌ت و نه‌سازانی سیاسی نه‌بوو! ئێمه نه‌ك ئه‌وانه‌ش، به‌ڵكو حه‌وت هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه كێشه‌ی سه‌وزه و میوه‌ی نه‌بوو، چونكه له گوندی چه‌رمۆ كشتوكاڵی ده‌كرد و به‌رهه‌می ده‌هێنا، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ش ناكات و له‌ده‌ره‌وه سه‌وزه و میوه ده‌هێنێت!
له‌نه‌وه‌ده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ناوی كوردستان نه‌هێنێ و ددانی پێدا نه‌نێت، ئیلكه‌ر باشبوغ سوپاسالاری توركیا، لای چه‌نگیز چاندار، ڕۆژنامه‌نووسی ناسراوی تورك، بارزانی به سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ناوبردبوو، چاندار وتبووی: قوربان بارزانی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر نییه و شتێكی تره! پاش ده‌یان ساڵ ئه‌وان ئاڵای كوردستانیان له‌به‌رده‌می داده‌نا و هه‌ندێك له خۆمان ده‌مان وت: ئه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نییه، مرۆڤی جاوه و كرۆمانیۆن و نیاندرتاڵ، ئاوا له یه‌كترییان نه‌ده‌ڕوانی!