بزوتنه‌وه دۆڕاوه‌كه!
كاك نه‌وشیروان ده‌یویست وه‌ك نووسه‌رێك بژی، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك بمرێت، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك شێخێكی ته‌ریقه‌ت ناشتیان، وه‌ك سۆفییه‌كی دونیا نه‌ویست ناساندیان، وه‌ك مه‌زارگه‌یه‌كی پیرۆز خه‌ڵكیان بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه‌شی بانگێشت كرد، كه‌سیش بۆی نه‌بوو ئه‌م قسانه بكات، ئه‌وه من كردم، خه‌یاڵیشم هه‌ر له‌لای ئه‌و جنێوانه‌یه كه دڵنیام له‌سه‌ر ئه‌م نووسینه پێم ده‌درێت!
له كۆتاییدا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه گۆڕدرا بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی موقه‌ده‌س، گرده‌كه پڕكرا له وه‌سف كردن و پیا هه‌ڵدان، تایتڵ و ناونیشانی كاك نه‌وشیروان له ڕابه‌رێكه‌وه كرا به خه‌لیفه‌یه‌ك، پیاوێكی موباره‌ك و نورانی، كه‌س بۆی نه‌بووه و نیه لاپه‌ڕه‌یه‌ك له ژیانی به ئامانجی ڕه‌خنه لێگرتنی هه‌ڵ بداته‌وه، كه‌س بۆی نییه ڕه‌خنه‌یه‌ك له گۆڕان بگرێت، له بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گر و باوه‌شگره‌وه بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كان، گۆڕدرا بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه كه‌س زاتی ئه‌وه نه‌كات هه‌ڵه‌كانی نیشان بدات، هه‌ر كه‌سێك ڕه‌خنه‌یه‌كی ده‌گرت ده‌كرا به پارتی، هه‌ر كه‌س قسه‌یه‌كی جیاوازی پێ بووایه ده‌كرا به پاراستن، ئه‌م فه‌رهه‌نگی ئۆپۆرتۆنیزمه، ئه‌م فه‌رهه‌نگی ئه‌وی دی ڕاونان و بوغزاندنه، سه‌راپا گۆڕانی ته‌نی، تۆ ته‌نیا ئه‌وه‌نده مافت له‌سه‌ر گۆڕان پێ ده‌درا كه وه‌سفی بكه‌یت، پیایدا هه‌ڵده‌یت، له هه‌موو حیزب و ڕێكخراوه‌كانی تری كوردستان به باشتری بزانیت!
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له به‌رنامه‌وه گۆڕا بۆ دروشم، له كرداره‌وه گۆڕدرا بۆ خیتاب و به‌لاغه، له هه‌نگاوه گۆڕدرا بۆ جنێو، ده‌ی خۆ هه‌ر جنێو كیفایه نه‌بوو، هه‌ر به‌لاغه و موقابه‌له‌ی كه‌ی ئێن ئێن كیفایه نه‌بوو، تۆ كه هه‌ر جنێوت پێ بوو، خه‌ڵكی تریش ده‌زانێ جنێو بدات! هه‌ر هجوم بكه‌یته سه‌ر پارتی، خه‌ڵكی تریش له تۆ جوانتر هجومكردنه سه‌ر پارتی ده‌زانێت! كه‌س گۆڕانێكی باش نه‌بوو ئه‌گه‌ر جنێوی باشی نه‌زانیبایه، ئێمه هه‌موومان پاراستن بووین، هه‌موومان كۆیله بووین، هه‌موومان خۆمان فرۆشتبوو!
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئه‌مجاره، خه‌ڵكی فێر كرد بچێته سه‌ر گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا و ته‌نیا بكڕوزێته‌وه، ته‌نیا وه‌سف و ستایش بكات، شعر و شانامه بخوێێته‌وه، له كاتی تووڕه‌بوونی گۆڕانیش له ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگه‌كان، له كه‌ی ئێن ئێنه‌وه كابرایه‌كی نیشان ده‌دا له‌سه‌ر گۆڕی كاك نه‌وشیروان مه‌قامی سه‌فه‌ری ده‌گوت و خه‌ڵك به‌لایه‌وه ده‌گریا، میدیای بزوتنه‌وه‌كه گۆڕدرا بۆ ئامرازی یاری كردن له‌گه‌ڵ عاتیفه‌ی جه‌ماوه‌ر، بانگێشتكردنی خه‌ڵكی ئاسایی و ساده بۆ خۆ به‌ستن و به‌رگری له گۆڕی كاك نه‌وشیروان، كاتێك تورك بابانییه‌كانی ڕووخاند، گۆڕی یه‌ك میری بابانی هه‌ڵنه‌دایه‌وه، كاتێك ڕۆم و ته‌ته‌ر بێره‌دا گوزه‌ریان كرد، گۆڕی هیچ ڕابه‌ر و سه‌ركرده‌یه‌كیان هه‌ڵنه‌دایه‌وه، كاتێك زه‌عیم سدیق به‌خراپترین شێوه حوكمی سلێمانی ده‌كرد، گۆڕی شێخ مه‌عروفی نۆدێی و كاك ئه‌حمه‌دی شێخی تێك نه‌دا، ئه‌مه چ لۆژیكێكه به خه‌ڵكی ئاسایی بڵێیت وه‌رن گۆڕه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان بپارێزن، چما كێ به ته‌ما بوو تێكی بدات؟ كێ ده‌یویست بیڕوخێنێت؟
به چه‌ند خوله‌كێك خه‌ڵكێك پڕ كرا، خرایه گریان، خرایه جوڵان، له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنه‌وه خه‌ڵكم ده‌بینی ده‌یان وت: هاتووین بۆ گردی پیرۆزی گۆڕان، هاتووین بۆ سه‌ر مه‌زاری پیرۆزی كاك نه‌وشیروان، یه‌كێكیش كه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد، وتی: له كه‌ناڵه پیرۆزه‌كه‌ی كه‌ی ئێن ئێنه‌وه، ئاخر له كه‌یه‌وه بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی پڕ جه‌ماوه‌ری بزێو، له پڕۆگرام و به‌رنامه‌ی جدییه‌وه بوو به حیزبێكی موقه‌ده‌س؟ بوو به مه‌كینه‌ی به‌رهه‌مهێنانی دروشمی عاتیفی و هه‌ست بزوێن؟! له كه‌یه‌وه كه‌ی ئێن ئێن پیرۆز بووه؟ له كه‌یه‌وه گرده‌كه بوو به چیای ئوحد و ڕه‌مزی خودایی؟ خۆ قه‌رار نه‌بوو ئاگردان و مه‌عبه‌دگا دروست بكه‌ن؟ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك هات نه‌ك بۆ پیرۆز كردنی خۆی!
خه‌ڵكیان له ڕه‌خنه‌گرتنه‌وه گۆڕی بۆ خۆ مه‌زڵوم نیشاندان، گریان له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كان بۆ معاش، جنێودان به كوردستان و ئاڵا و به میلیشیازانینی پێشمه‌رگه،
كه‌س بۆی نه‌بوو ده‌نگ هه‌ڵبڕێت، كه‌س بۆی نه‌بوو به‌رنامه و هه‌نگاوی ئه‌مڕۆی گۆڕان ڕه‌خنه بكات، وه‌همی به پاراستن زانینی هه‌موو ڕه‌خنه‌گره‌كان سه‌راپای ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی داپۆشی، هه‌ر من خۆم تا كاك نه‌وشیروان مابوو ساڵانه دووسێ جار ده‌چوومه لای و ڕه‌خنه‌م لێ ده‌گرت، قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كرد، سه‌رنجی خۆمم پێ ده‌وت، به‌ڵام ئێستا به هه‌ر كه‌سێكیان بڵێیت فڵانه شتت هه‌ڵه یان خراپه، یه‌كسه‌ر ده‌تخاته باوه‌شی پاراستنه‌وه!
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی یه‌كێتی و پارتی ده‌ژی، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتیش هه‌ڵه نه‌كه‌ن، ئیدی سودی هه‌بوونی گۆڕان چییه؟! له كوێ هه‌بووه تۆ به‌و كه‌سه‌ی كه ململانێی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ی كه زۆرانی له‌گه‌ڵ ده‌گریت، ئه‌وه‌ی كه ده‌ته‌وێت زاڵ بیت به‌سه‌ریدا و بیڕوخێنیت، بڵێیت: خۆت شلكه با بتخه‌م، جوان بووه‌سته بۆم تا بتڕوخێنم، ئه‌مه چ لۆژیكێكه؟!
له دونیای سه‌ربازی و سیاسی‌دا، كوفره ئه‌گه‌ر پێشبینی خراپه و پیلان له دوژمنه‌كه‌ت، له نه‌یار و ڕكابه‌ره‌كه‌ت نه‌كه‌یت، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: یه‌كێتی و پارتی، ئێوه پیلانم لێ مه‌گێڕن با من بێم لێتان ببه‌مه‌وه و بتان ڕوخێنم، ئه‌مه چ لۆژیكێكه؟! كه‌م هێزی سیاسی له دونیادا هه‌یه نه‌یاره‌كه‌ی خۆی بخاته به‌ر مه‌حه‌كی ویژدان، چاوه‌رێ بكات كه هێزه ڕكابه‌ره‌كه‌ی پیلانی له دژ نه‌گێڕێ، به ویژدانه‌وه له‌گه‌ڵی بجوڵێته‌وه!
گۆڕان، ده‌یه‌وێت یه‌كێتی ئه‌و هێزه سیاسییه بێت كه هه‌م ویژدانی هه‌بێت و هه‌م به یاسا بجوڵێته‌وه و هه‌م باوه‌ڕی به دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، ئێ جا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیا بێت، خه‌ڵك بۆچی سزای بدات و ده‌نگ بدات به گۆڕان؟!
تێبینی: ناونیشانه‌كه ته‌نیا بۆ سه‌رنج ڕاكێشانه، ده‌نا من بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانم پێ دۆڕاو نییه، پێم سه‌ر لێشێواوه، ئامانجیش له‌م وتاره، وشیار كردنه‌وه‌یه‌تی، نه‌ك سوكایه‌تی پێ كردن!