عه‌ره‌ب، ئه‌وجا عێراقییه‌كه‌ی!
له هیچ شار و گوند و شوێنێكی عێڕاقدا، عه‌ره‌بێك نابینیته‌وه كه حه‌ز به هه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پایه و پێگه‌ی كورد بكات، چ ڕۆشنبیر و چ گه‌مژه‌یان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كورد پێ درێژی زۆری كردووه و ئه‌وه‌ی له‌ژێر چنگیه‌تی ده‌بێت لێی بسه‌نرێته‌وه.
عه‌ره‌بی هه‌ر شار و گوندێكی عێراق بدوێنیت، ئه‌وه به حه‌قی ڕه‌وای خۆیان ده‌زانن كه له خێڵه‌كانی دلێمی و شه‌مه‌ر و چه‌له‌ب و حه‌ردان و فنجان و سندان، قایمقام بۆ زاخۆ و پێنجوێن و هه‌ورامانیش دیاری بكه‌ن، لای ئه‌وان هه‌ر ده‌بێت عه‌ره‌ب حاكمی بوحار و جیبال و سه‌حرای هه‌موو كونجێكی عێراق بێت!
له هه‌موو ئوممه‌ی عه‌ره‌بیشدا عه‌ره‌بێك نابینیته‌وه كه باوه‌ڕی به ده‌وڵه‌ت و شكۆمه‌ندی بۆ كورد هه‌بێت، عه‌ره‌ب به‌ڕه‌هایی دیدگایه‌كی خێڵه‌كییانه‌یان بۆ ژیان و نه‌ته‌وه هه‌یه، گه‌ر لێیان ورد بیته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه هه‌موویان ناسیۆنالیستن و ئێستا له‌مه‌ش تێپه‌ڕیون و چوونه‌ته سه‌ر فاشیزم، ئه‌وان باوه‌ڕیان به باڵایی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری دونیاشدا هه‌یه، جا ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر هیچ نه‌ته‌وه و تیره و تایه‌فه‌یه‌كی تر بۆ نه‌چووه‌ته سه‌ر، بۆیه وه‌ك گرێیه‌كی ده‌روونی به‌سه‌ر كورددا خاڵییان كردووه‌ته‌وه! ئه‌ها سه‌یری بازگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بكه له‌كه‌ركوك، سوكایه‌تییان به چه‌ندین گه‌نجی كورد كردووه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌بیان نه‌زانیوه!
سڕینه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردی لای عه‌ره‌به‌كان بخه‌ره هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌سه‌ددی نه‌وه‌د و به‌ره‌و ژوورتریش ده‌نگ به له‌ناوبردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن! ئه‌وان ئێستا ده‌زانن پۆستی سه‌رۆككۆمار به قه‌د مودیر ناحیه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی نییه، بۆیه تا ئێستاش له كوردیان نه‌سه‌ندووه‌ته‌وه!
میسر، ئه‌رده‌ن، مۆریتانیا، ئیمارات، قه‌ته‌ر، عومان، مه‌غریب و تونس، ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییانه‌ن كه له وڵاته‌كه‌یاندا باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل هه‌یه و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مانیش له ئیسرائیل هه‌یه، كه‌چی قسه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێكیاندا بكه، كورد به دۆستی ئیسرائیل و ئیسرائیلیش به داگیركه‌ر ده‌زا‌ن! توركیای ئیخوانی و كۆماری شیعی ئێرانیش هه‌ر به تۆمه‌تی دۆستی كورد و ئیسرائیل، ده‌یان جار دژایه‌تی كوردیان كردووه، ئه‌م دیده‌شیان بۆ شه‌قامی ئیسلامیی جیهانی گواستووه‌ته‌وه، په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی عێراق به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، قه‌ده‌غه‌كردنی ئاڵای ئیسرائیلی له پاش ڕیفراندۆمی باشووری كوردستانه‌وه كرد به یاسا!
له‌پاش تێهه‌ڵدانی چه‌ند گه‌نجێكی عه‌ره‌ب له لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكی كورده‌وه له هه‌ولێر، له په‌یجێكی عه‌ره‌بی چه‌ند كۆمێنتێكم بینی، یه‌كێكیان نووسیبووی: شوێنی ئه‌كراد كرماشان و ئیلامه و ده‌بێت له‌خاكی عێراق ده‌ربكرێن و بنێردرێنه‌وه بۆ ئه‌وێ، جا ئه‌مه هه‌ر كۆمێنتێكی ئاسایی گه‌نجێكی عه‌ره‌ب نییه به‌رامبه‌ر به كورد، به‌ڵكو هه‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه كه سه‌دام به‌هۆیه‌وه كورده فه‌یلییه‌كانی له عێڕاق ده‌ركرد و به كرماشانی و ئیلامی ده‌زانین! ئه‌م دیدگا سه‌دامییه هێشتا لای هه‌ر عه‌ره‌بێك ماوه و هه‌ر هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی له‌باریان بۆ بڕه‌خسێت، هه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌دام كردی، هه‌ر ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژن كه عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ڕشتی، هه‌ر عه‌ره‌بێك ده‌سه‌ڵاتداری به‌غداد بێت و بۆی بچێته سه‌ر، وه‌ك به‌ڵێنه‌كه‌ی عێزه‌ت دووری بۆ سه‌دام: له جێی هه‌ر دار به‌ڕوویه‌ك دار خورمایه‌ك ده‌چێنێت و له جێی هه‌ر شه‌رواڵێك عه‌گال و دیزداشه‌یه‌ك ده‌كات به به‌ری ئه‌كراددا!
من كه‌سێكی ڕاسیست نیم و له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژاد و زمان و ڕه‌نگ بڕیار له كه‌سه‌كان، له نه‌ته‌وه و تائیفه و نه‌ژاده‌كان ناده‌م، به‌ڵام واقعه‌ن پێم خۆشه هه‌رچی زووتر له‌م زۆنه هۆڤانییه‌ی عێراق ڕزگارمان بێت، پێم وایه هه‌ر مرۆڤێكیش مافی خۆیه‌تی كه نه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ دڕنده و هۆڤانیدا بژی!
كورد ئیدی بۆی ناچێته سه‌ر، به پاسپۆرت و خطوطی جه‌وی عێراقییه‌وه به‌دوای سه‌ربه‌خۆیدا بگه‌ڕێت، ده‌بێت كه‌م كه‌م ببێته‌وه به مه‌ترسیی بۆسه‌ر عێراق، پێشتر شۆڕشی كورد سه‌دامی ماندوو كردبوو، پێم باشه ئه‌گه‌ر عه‌بادی مووچه‌ی نه‌دا، سه‌رئێشه بۆ نه‌وته‌كه‌ی، بۆ سوپاكه‌ی، بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی دروست بكرێت! كورد ده‌ڵێت بزنه قوتێ له ده‌ستی من ده‌رچوو سه‌ر به هه‌زارانۆ بنێت!
لێره! سوپایه‌كزۆرترین گۆرانی‌و شعر و په‌خشانی به‌باڵادا هه‌ڵدراوه‌و ئه‌رشیفه‌كه‌ی پڕه‌له‌شكان و دۆڕان و هه‌ڵهاتن، هه‌رگیز له‌هیچ جه‌نگێكدا براوه‌نه‌بووه، ساڵی ٢٠١٤ داعش، به‌ته‌واوه‌تی شكۆی ده‌شكێنێت و چه‌كه‌قورسه‌كانی به‌غه‌نیمه‌ت ده‌گرێت و فه‌رمانده‌گه‌وره‌كانیشی به‌عه‌گال و دیزداشه‌و جلی ژنانه‌وه، هه‌نارده‌ی به‌غداد ده‌كاته‌وه، كه‌چی له شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧دا، ئه‌م سوپا دۆڕاوه به دوو سه‌عات كه‌ركوك ده‌گرێت!
له‌وێش! گه‌وره‌ترین سوپای ناتۆ، به باشترین و پێشكه‌وتووترین كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگییه‌وه، به‌چه‌ندین گروپی تیرۆریستی و چه‌ته‌ی دزێوی دونیاوه، یه‌ك مانگه خه‌ریكه شارۆچكه‌یه‌كی بچوكی وه‌كو عفرینی پێ ناگیرێت! یانی پێشمه‌رگه نه‌یده‌توانی ئه‌وه له‌كه‌ركوك بكات؟ كورد هه‌مووییه‌ك توخمه، پێشمه‌رگه به‌قه‌د گه‌ریلا و گه‌ریلاش به‌قه‌د پێشمه‌رگه ئازایه، ئه‌وه‌ی كه كه‌ركوك ده‌كه‌وێ و عفرین خۆی ده‌گرێ، جگه له ڕه‌گه‌زه‌كانی ئازایه‌تی و شه‌جاعه‌ت، هه‌ندێ توخمی تری هه‌یه كه لێكیان جودا ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌م: ئه‌و هێزه‌ی هات بۆ كه‌ركوك ته‌نیا له‌دیدی ئێمه‌ی كورده‌وه دوژمن و بێگانه و داگیركه‌ره، ده‌نا له ڕووی قانووی عێراقی و ده‌ولیشه‌وه، هێزێكی موجاز و ڕه‌سمی بووه و بۆی هه‌یه بۆ هه‌ر شوێنێكی عێراق بجوڵێت، به‌ڵام كوردیش بۆی هه‌بوو بمێنێته‌وه و نه‌كشێته‌وه، ئه‌گه‌ر تاقمێكی هه‌رزه و منداڵ و ته‌واڵی(ژنه‌ماڵه)یه‌ك خیانه‌تیان نه‌كردایه، پێ ده‌چوو به مانگێك نه‌عل له‌پێكانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌گه‌شتنایه‌ته ضه‌واحی و ئه‌تڕافی شار! ڕه‌نگه ده‌ربڕینه‌كه كه‌مێك ئه‌ده‌بی و ئیرۆتیكی بێت، به‌ڵام ڕه‌هه‌نده سه‌ربازییه‌كه‌ی شه‌ڕ له عفرین پێمان ده‌ڵێت:له هه‌ر شوێنێك خۆفرۆش و خائین نه‌بن، شه‌ڕ سه‌یران و سترانه بۆ كورد!
هه‌میشه بڵێن: له عفرین شار به‌ده‌ست هه‌رزه و منداڵ و ته‌واڵه‌وه نییه!