ده‌رده‌كه‌ى ئارسێناڵ دكتۆره‌كه‌يه
ئارسێناڵ و ئارسین ڤینگه‌ر دوازده‌مین وه‌رزیان به‌ڕێكرد بێ ئه‌وه‌ی ببنه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ، هه‌ریه‌كه و به جۆرێك شرۆڤه‌ی ئه‌م ده‌رده‌ی گه‌نه‌رز ده‌كات، هانده‌رانی یانه‌كه له یاریگه‌ی ئیمارات به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبووینه، به‌شێكیان داوای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی ڤینگه‌ر ده‌كه‌ن، به‌شێكیشیان داوای وازهێنانی كارگێڕان و به‌رپرسانی یانه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام من پێموایه دكتۆره‌كه ده‌رده‌كه‌یه.
له‌وانه‌یه به‌شێكتان كه ئه‌م وتاره‌م ده‌خوێننه‌وه پێتان وابێت پاكانه‌یه‌كه بۆ شكسته‌كانی ڤینگه‌ر، یانیش پێتان وابێت شكستخواردوویی ده‌سته‌ی پزیشكی یانه‌كه هۆكارێكی لاوه‌كی بێت و هۆكاری گه‌وره‌ترتان لابێت، به‌ڵام سه‌رده‌م سه‌رده‌می ژماره‌یه، با بۆتان روون بکەمەوە بۆچی دكتۆره‌كه ده‌رده‌كه‌یه. سێ وه‌رزه هیچ یانه‌یه‌كی ئه‌وروپی به قه‌ده‌ر ئارسێناڵ یاریزانه‌كانی تووشی پێكان نه‌هاتووه، ئه‌م وه‌رزه یاریزانه‌كانی ئارسێناڵ هه‌زار و 649 رۆژ به‌هۆی پێكانه‌وه له یاریكردن دابڕاون، گاری ئۆدریسكۆلی پزیشكی یانه‌كه، تۆنی كۆلبێرتی راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی و كۆلن لێ‌ون و هاوڕێكانی نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیوه ژماره‌ی پێكانه‌كانی یانه‌كه كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌ڵكو به به‌راورد به وه‌رزی رابردوو پێكانه‌كانی یانه‌كه %22 زیادیان كردووه. زۆرترین پێكانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئارسێناڵ له رانی یاریزانه‌كان بووه و %31ـی پێكانه‌كان بریتی بووه له گرژبوونی ماسوڵكه‌ی رانی یاریزانه‌كان. گه‌رچی من له بواری پزیشكی تایبه‌تمه‌ند نیم، به‌ڵام به رای شاره‌زایانی پزیشكی وه‌رزشی پێكانی ران پێكانێكی سووكه و پزیشكی زیره‌ك ده‌توانێت ماوه‌ی دابڕانی یاریزانه‌كه كه‌مبكاته‌وه و زۆری پێكانی رانیش به‌ڵگه‌یه بۆ خراپی راهێنانه‌كانی راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی تیپه‌كه.
دوای ران، پێكانه‌كانی یاریزانه‌كانی ئارسێناڵ له ئه‌ژنۆ زۆربووه، %20ـی پێكانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه له ئه‌ژنۆ بووه، كه جاك ویلشێر له‌م وه‌رزه له گشت یاریزانه‌كانی دیكه‌ی ئارسێناڵ تووشی پێكان بووه و له‌م وه‌رزه 240 رۆژی له ژووری پزیشكه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌سه‌ربردووه. به‌رده‌وام به‌لایه‌نی كه‌م 5 یاریزانی تۆپهاوێژه‌كان پێكانیان هه‌بووه.
گه‌رچی زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی ئارسێناڵ جه‌سته‌یان لاوازه و زووتر تووشی پێكان ده‌بن، به‌ڵام ته‌نانه‌ت پزیشكه‌كان له واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانه‌كانیش هه‌ر شكست ده‌هێنن، ئه‌وه‌تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌سته‌ی پزیشكی یانه‌كه گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئالێكس چامبێرله‌ین و دانی وێڵبێك هه‌ڵكرد، كه‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی چاكنه‌ببوونه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی به‌شداریی هیچ یارییه‌ك بكه‌ن، تووشی پێكان بوونه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر دابڕان.
ئه‌م وه‌رزه وه‌ك چۆن یانه له‌نده‌نییه‌كه چه‌ندان هه‌فته له تواناكانی مه‌سعوود ئۆزێل، تیۆ واڵكۆت، جاك ویلشێر، سانتی كازۆرلا، چامبێرله‌ین، میكێل ئارتێتا، تۆماس رۆزێسكی، لۆران كۆسێلنی و هێكتۆر بێلیرین بێبه‌ش بوو، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆسیش له یاریزانه دیاره‌كانیان بێبه‌ش بوونایه، له‌وانه‌بوو دووه‌مبوون ببووایه به‌شی ئه‌وانیش.