دادگای فیدراڵی عێراق ده‌بێت بدرێته دادگا
دادگای فیدراڵی عێراق، ڕۆژی ٢٠-١١-٢٠١٧ ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆمی باشووری كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌شی (كه ته‌نیا به‌زمانی عه‌ره‌بی بوو) له وێبسایته‌كه‌یاندا بڵاو كرده‌وه، من كارم به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌م دادگایه كه نه‌ك هه‌ر خۆی شه‌رعییه‌تی نییه، به‌ڵكو وێبسایته‌كه‌شی پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر به مادده‌ی چواره‌می ده‌ستووری عێراق به ته‌واوی خاڵ و بڕگه‌كانییه‌وه، خاڵی یه‌كه‌می مادده‌ی چواره‌می ده‌ستووری عێڕاق به‌م جۆره ده‌ست پێ ده‌كات "زمانی عه‌ره‌بی و كوردی، دوو زمانی فه‌رمین له عێراقدا...و هتد"، به‌ڵام وێبسایتی دادگای فیدراڵی عێراق ته‌نیا زمانی عه‌ره‌بیی تێدایه و زمانی كوردیی په‌راوێز خستووه و ده‌بێت سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكرێت، جگه له‌مه‌ش سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه (جا هه‌رچی و هه‌رچۆن بن!) به‌زمانی عه‌ره‌بین و زمانی كوردی بۆ نوسراوه فه‌رمییه‌كانیان به‌كار ناهێنن، ئه‌مه‌ش به دروستی پێشێلكاری بڕگه‌ی (ب)ی مادده‌ی چواره‌مه كه ده‌ڵێت "قسه‌كردن و وتوێژ و ده‌ربڕین له بواره فه‌رمییه‌كاندا به هه‌ریه‌ك له دوو زمانه‌كه، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دادگاكان و كۆنگره فه‌رمییه‌كان".
ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێڕاق دژ به ڕیفراندۆم (گه‌رچی له‌ڕووی قانونییه‌وه، نرخی ئه‌و حیبره‌ی نییه كه پێی نووسراوه!)، به‌ڵام ده‌بێت به زمانی كوردیش چاپ و بڵاو بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێمه خوێندمانه‌وه، میدیا كوردییه‌كان ته‌رجوومه‌یان كردبوو!
ده‌ستووری عێراق كه له ئێستادا بووه به كراسه‌كه‌ی عوسمان به‌ده‌ست عه‌ره‌به‌وه، گه‌ر وه‌ك خۆی و بێ زیاد و كه‌م جێبه‌جێیان بكردایه، كه‌مێك له تووڕه‌یی و ناڕه‌زاییه‌كانی كوردی كه‌م ده‌كرده‌وه، له دیباجه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌دا، كه پێشه‌كی ده‌ستووره‌كه‌یه و حوكمی مادده‌كانی ده‌ستووری هه‌یه، وێڕای خستنه ڕووی ئێش و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی عێراقییه‌كان، به ده‌ق تیایدا هاتووه "ئێمه گه‌لی عێراق، به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه به ته‌واوی ویستی خۆمان به ئازادانه و ئاره‌زوومه‌ندانه، بڕیاری یه‌كگرتنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌مان داوه و ده‌رس له ڕابردوومان وه‌رده‌گرین بۆ داهاتوومان، وه له به‌ها باڵاكانی په‌یامه ئاسمانییه‌كان و دۆزینه‌وه نوێكانی زانست و شارستانیه‌تی مرۆڤه‌وه، ئه‌م ده‌ستووره‌مان دانا. پابه‌ند بوون به‌م ده‌ستووره‌ش یه‌كێتی ئازادانه‌ی گه‌ل و خاك و سه‌روه‌ری عێراق ده‌پارێزێت!". شاره‌زایانی قانوونی ده‌ڵێن: ئه‌م ده‌ستووره له (ئه‌لفه‌وه بۆ یا) هه‌مووی یه‌ك حوكمیان هه‌یه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێن، دیباجه‌ی ده‌ستووره‌كه زۆرترین حوكمی ڕوون و ڕۆشنی تیایه و پاڵپشتی ته‌واوی جیابوونه‌وه‌ی كورد یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تری عێراق ده‌كات له كاتێكدا ئه‌گه‌ر مادده‌كانی ده‌ستووره‌كه پێشێل كرابن، هه‌ر له ساڵی ٢٠٠٧ به‌ولاوه، كه مادده‌ی سه‌د و چل له‌واده‌كه‌ی خۆی تێپه‌ڕی و جێبه‌جێ نه‌كرا و به ئاشكرا پێشێل كرا، ئه‌و حه‌قه‌ی ده‌دا به كورد كه له عێڕاق جیابێته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی عه‌ره‌بی هیچ كاتێك ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دیباجه‌كه و نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش، به‌ڵكو كار به‌و ماددانه‌ی تری ناو ده‌ستووره‌كه‌ش ناكه‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده!
دیباجه‌ی ده‌ستووری عێراق به ڕوونی پاڵپشتی سێ بنه‌مای گرنگ ده‌كات، یه‌كه‌م زه‌مانه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌كات كه له‌عێراقدا مافیان پارێزراوه. دووه‌م زه‌مانه‌تی پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌كات كه به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌ست پێ ده‌كات. سێیه‌م ڕێز له ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ ده‌گرێت، وێڕای ئه‌وه‌ی كه له ئه‌گه‌ری پێشێلكردنی مادده‌یه‌ك یان زیاتری ده‌ستووره‌كه، پابه‌ند نه‌بوون به یه‌كپارچه‌یی عێراقه‌وه وه‌ك مافێكی نه‌ته‌وه‌كانی لێ دێت، بۆ ئه‌مه‌ش گه‌ر كار به دیباجه‌كه نه‌كرێت، له مادده‌ی یه‌كه‌مدا به روونی هاتووه
"... ئه‌م ده‌ستووره‌ش یه‌كپارچه‌یی عێڕاق ده‌پارێزێت".
بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆمی باشووری كوردستان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌و دادگایه ١٣ بڕیاری تری به‌بیانووی ڕیفراندۆم له دژی باشووری كوردستان ده‌ركردووه، له‌وانه‌ش داخستنی سنوور و گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و جوڵاندنی هێز دژ به كورد و ناوچه كوردستانییه‌كان و هاوكات ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تانه‌ی كورد له كه‌مكردنه‌وه‌ی بوجه‌ی هه‌رێم و چه‌ندان شتی تریش، كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم، ده‌ست به‌جێ ئه‌و سزایانه‌ش هه‌ڵبگرن و تا ئێستا هه‌ڵنه‌گیراون!
ڕاستییه‌ك هه‌یه، ئێستا كورد كه‌وتووه‌ته نێوان دوو به‌رداشه‌وه، له‌لایه‌ك ده‌ستوور پێشێل كراوه و له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌زگای بڕیارده‌ر له‌سه‌ر ده‌ستوور دادگای فیدراڵییه، كورد پێی وایه ئه‌م دادگایه ناشه‌رعییه، كێشه‌كه‌شی له‌گه‌ڵیدا هه‌ر لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ددان به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دادگایه‌دا نه‌نێت له‌مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم، بۆیه‌كه‌م جار كلتووری حیساب نه‌كردن بۆ بڕیاری دادگای فیدراڵی سه‌ر هه‌ڵده‌دات و كوردیش به داهێنه‌ری ئه‌مه حیساب ده‌كرێت، هاوكات چیتر كورد خۆیشی ناتوانێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌ستوور په‌نا بۆ ئه‌م دادگایه به‌رێت، پرسیاره‌كه ئاوایه: ئه‌گه‌ر ئه‌م دادگایه ناشه‌رعییه، كورد چۆن له‌مه‌ودوا سكاڵا له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ده‌ستوور له‌م دادگایه تۆمار ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه سیاسی و لایه‌ندارانه‌یه، كه‌واته كورد له‌هه‌ر په‌نابردنێكی بۆ دادگای فیدراڵی (له‌سه‌ر هه‌ر كه‌یسێك) پێشوه‌خته دۆڕاوه.
ئه‌وه ڕونه كه عێراق له ڕووی واقعییه‌وه لۆژیكی هێز به‌ڕێوه‌ی ده‌بات نه‌ك هێزی لۆژیك، مه‌زهه‌ب چانسی سه‌ره‌كییه له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كاندا، كورد له‌لایه‌كه‌وه زمانی جیایه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه سوننه‌یه، هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌م وڵاته پێشوه‌خته له‌لایه‌ن به‌یتی ڕه‌هبه‌ری ئێران و مه‌ڕجه‌عی ته‌قلیدی حه‌وزه‌ی نه‌جه‌فه‌وه ده‌درێن و دواتر په‌رله‌مان و دادگای به‌ناو فیدراڵی عێراقیش، یان یاسای به باڵادا ڕاڤه ده‌كه‌ن، یاخود یاسای گونجاوی بۆ داده‌تاشن، حكومه‌تی عێراق له‌مه‌ڕ مافی نه‌ته‌وه و كه‌مینه‌كانی عێراقه‌وه به‌تایبه‌ت كورد، به‌یاننامه‌ی شیرین و زمانی شه‌كر به‌كارده‌هێنێت و له واقعیشدا تۆپ و ڕاجیمه و ئه‌برامز ده‌نێرێته سه‌ری و ماڵه‌كانی ده‌سووتێنێت و سه‌دان هه‌زاری لێ ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كات! ئه‌وه وه‌ختی خۆیشی ده‌یان گوت: ئیمام خومه‌ینی له‌ماڵه‌كه‌یدا مێشی نه‌ده‌كوشت و به عه‌باكه‌ی ده‌یكردنه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئازاریان نه‌دات، به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌دا فه‌توای كوشتنی كوردی ده‌ركرد و زیندانه‌كانی پڕ كردبوو له مرۆڤه‌كان و سادقی خاڵخاڵی ڕاسپاردبوو كه یه‌ك یه‌ك له‌سێداره‌یان بدات!