دووفاقی لە بەکارهێنانی دەستووری نوێی عێراق
دەستوور لە کۆمەڵێک یاسا و پرەنسیپی بنەرەتی پێکدێت کە حکومەت و دەسەڵاتەکانی بە گشتی ناچار دەکات، ملکەچی ئەو یاساییانە بن، کە تیایدا هاتووە. ئەم دەستەواژەیە ئاماژە بە پرەنسیپە سیاسییە بنەڕەتییەکانی وڵات دەدات و ئەرک و دەسەڵاتەکانی حکومەت دیاری دەکات، لەپاڵ ئەمەشدا ژمارەیەک ئەرک و ماف بۆ ھاوڵاتیان مسۆگەر دەکات.
جا لێرەدا ئەتوانین بڵێین، ده‌ستوور به مانای یاسای بنه‌ڕه‌تی دێت که له ژماره‌یه‌ک مادده و به‌ند پێکهاتووه و به پێی ئه‌و ده‌ستووره ده‌بێت مافی گشت پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و بۆچوونه سیاسیه جیاجیاکان بپارێزرێت. ده‌ستور له هه‌ر وڵاتێک به یاسای باڵا داده‌نرێت له‌هه‌موو روویه‌که‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش دەسەڵاتەکان بە گوێرەی شارەزایی بوارەکان بەسەر دام وده‌زگاکاندا دابەش دەکرێت. بۆ ئه‌وه‌ی هەر یەکەو کاروباری خۆی به پێی یاسا و به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه جێبه‌جێ بکات. هه‌ر بۆ ئەم مەبەستە پێویسته له سه‌ره‌تای دارشتنی ده‌ستوردا گشت لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵات له‌سه‌ری رێکبکه‌ون و نابێت له ویست و خواستی هیچ چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی گرینگ به‌ده‌ربێت، نه‌وه‌ک دواتر له دژی ئه‌و چینه به‌کار بهێنرێت، هه‌تا گه‌ر بێت و له هه‌ڵبژاردنێکی ئازادیشدا زۆرینه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر درا بێت.
دارشتنی ده‌ستووری نوێی عێراق ته‌نها له‌سه‌ر کاغه‌ز نەبوو، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ده‌ستورمان هه‌یه وده‌بێت له‌ژێر سایه‌یدا بژین، به‌ڵکو پێویست بوو گشت مادده و به‌نده‌کانی ئه‌م ده‌ستووره له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گەلانی عێراق به گشت پێکهاته سیاسی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاجیاکاندا به‌کار بهێنرێت، هه‌ر وه‌ک چۆن له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دارێژرابوو.
دوای تێپه‌رینی چه‌ند ساڵێک به‌سه‌ر دارشتنی ده‌ستوری عێراق، که گه‌لانی ئه‌و ووڵاته له‌ژێر فشاری هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان به‌ره‌و سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان رۆیشتن بۆ په‌سه‌ند کردنی ده‌ستورێک که ئازادی به گشت پێکهاته سیاسی و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی عێراق ببەخشێ. کەچی بەداخەوە ئەم هیوایە نەهاتە جێ و بەپێچەوانەوە، حکومەتە یەک لە دوایەکاکانی عێراق، دوای روخانی رژێمی گۆڕبەگۆڕی سەدام، دەستوریان بەو شێوەیە بەکار‌هێنا کە خۆیان دەیانویست، بۆ نمونە هه‌روه‌ک چۆن (نوری مالیکی) سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی عێراقی فیدراڵ به‌کاریهێنا، کە کاردانه‌وه‌یه‌کی زور نەرێنی هەبوو لە سەر ئەو سیستمه "دیموکراسییەی" کە ئەوان ئیدعایان بۆ دەکرد.
برینی بووجەی هەرێمی کوردستان خۆی لە خۆیدا پێشل‌کردنی یاساکانی نێو دەستوور بوو، یان جێبەجێ نەکردنی مادەی 140 کە ئەمەش پێشێلکردنێکی تر بوو. دوا بەدوای مالیکی، عەبادیش هەمان رێڕەوی گرتە بەر، ئەویش بە ناردنی میلیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبی بۆسەر ناوچەکانی کوردستان، لە کاتێکدا ماددەی 9 لە دەستووری نوێ هەموو میلیشیایەک قەدەغە دەکات، تەنانەت ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێ سیاسەت دوور بێ لە هێزی سەربازی. کەچی هەر له‌سه‌ر داواى حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دادگاى باڵاى فیدراڵى چەند رۆژێک پێش ئێستا بڕیاریدا کە هیچ کیانێک مافی جیابوونەوەی لە عێراق نییە، ئەوەش بە پێی مادده‌ى یه‌ك له ده‌ستوورى عێراق کە نوسراوە (كۆمارى عێراق ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵیى سه‌ربه‌خۆیه، خاوه‌ن سه‌روه‌ریى ته‌واوه كه سیسته‌مى حوكمڕانى تیایدا كۆماریى په‌رله‌مانیى دیموكراتییه، ئه‌م ده‌ستووره زامنى یه‌كێتیى عێراق دەکات).
لە کاتێکدا حکومەتی ناوەندی عێراق باس لە بەندی یەک دەکات کە هیچ پەیوەندییەکی بە ریفراندۆمەوە نیە، بەڵام باس لەوە ناکات کە لە ساڵی 2014ـه‌وه بە بڕینی بوودجەی هەرێمی کوردستان، بارودۆخی دارایی هەزاران فەرمانبەری دەزگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان خراپ کردووە.