چاره‌نووسی حه‌شدی شه‌عبی!
كاتێك ئه‌مه‌ریكا هاته عێراقه‌وه، یه‌ك سوپای ڕووخاند، به‌ڵام له جێگه‌كه‌یدا، نزیكه‌ی ٥٣ میلیشیای جۆراو جۆری شیعه‌ی به‌جێ هێشت، كاری هه‌ندێ له‌م میلیشیایانه، ڕێگری و ڕووتكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و چه‌ته‌یی و ڕفاندن و شه‌ڕی هێزه فه‌ڕمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، وه‌كو سوپا و پۆلیسی فیدراڵی بوو، كاتێكیش داعش سوپا و پۆلیسی فیدراڵی عێراقی له موسڵ و ڕومادی تێك‌شكاند، عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان، بهفهتوایهك، هه‌موو ئه‌م هێزه میلیشیا تائیفییانه‌ی خسته سه‌ر دامه‌زراوه‌ی فه‌ڕمی ده‌وڵه‌ت و له‌ژێر گوشاری فهتواكهشیدا، په‌رله‌مان ناچار بوو یاسایه‌ك بۆ فه‌ڕمی بوونه‌كه‌ی ده‌ر بكات ودابینكردنی مووچه و چه‌ك و پێداویستییه‌كانیشی، بوون به ئه‌ركی فه‌ڕمی ده‌وڵه‌ت!
ئه‌مڕۆ، هه‌رچی چه‌كی قورس و پۆشته‌ی سوپای عێراقه، له ئیختیاری ئه‌م میلیشیایانهدایه، هێز و لایه‌نه تائیفییه‌كانی شیعه‌ش، هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وساری به‌شێك له‌م میلیشیایانه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، له‌كاتێكدا به‌پێی به‌ندێكی ده‌ستووری عێراق، هیچ هێزێكی سه‌ربازی، بۆی نییه بێته ناو ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه، به‌ڵام هێزه شیعه‌كان كه هه‌ریه‌كه‌یان باڵێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له‌یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرفت و ناكۆكییه سیاسییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م هێزانه، هه‌م له‌یه‌كتری و هه‌میش له‌نه‌یاره‌كانیان ده‌كه‌ن!قه‌یس خه‌زعه‌لی فه‌رمانده‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، كه باڵێكی گه‌وره‌ی ئه‌م میلیشیایانه‌یه، چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆری له كورد كردووه، ئه‌بو عزرائیل، كه له كه‌تیبه‌ی ئیمام عه‌لی هه‌مان میلیشیای حه‌شدی شه‌عبییه، به كاره دڕندانه‌كانی و هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌كورد، ناوێكی بۆخۆی په‌یدا كردووه!
حه‌شدی شه‌عبی، هه‌تا ئێستا به دروستی ژماره‌یان دیار نییه، له‌كاتی مووچه و وه‌رگرتنی پاره و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیدا، ژماره‌یان زیاتره له‌سه‌د هه‌زار كه‌س، له‌كاتی جه‌نگ و به‌ره‌نگاریشدا، ته‌نیا بیست و پێنج بۆ سی هه‌زار كه‌سێكن، هه‌ر چه‌كدارێكیان نزیكه‌ی ٩٥٠ هه‌زار دینار مووچه‌یان له‌سه‌ر بوجه‌ی گشتی عێراق پێده‌درێت!به‌ڵام هیچ دیسپلینێكی سه‌ربازی و هیچ ڕێسایه‌كی جه‌نگ و هیچ یاساییه‌كی مرۆیی له‌كاتی پێكدادانه‌كاندا په‌یڕه‌و ناكه‌ن و گوێڕایه‌ڵی هیچ ڕێسایه‌كی مرۆڤایه‌تیش نین،ته‌رمی كوژراوه‌كان ده‌شێوێنن و دیله‌كان به‌زیندوێتی ده‌سوتێنن و به‌هه‌مان شێوه‌ی داعش، ڤیدیۆ هه‌ڕه‌شه ئامێزهكانیان، له وێبسایت و په‌یج و لاپه‌ڕه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان نایشارنه‌وه كه له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڕه‌می سه‌ربازی (به‌سیجی ئێرانی) دروست بوون و پارێزه‌ری مه‌رجه‌عییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له به‌سیجی ئێرانی‌یان جیا ده‌كاته‌وه، فره كوێخاییهكهیانه، له ئێران به‌سیج له‌ژێر كۆنترۆڵی (ولایه‌تی فیقهی)دایه و پارێزه‌ری پایه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه و یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵایان هه‌یه كه عه‌لی خامنه‌ئی ڕابه‌ری شۆڕشی ئێرانه، به‌ڵام له‌عێراق (حه‌شدی شه‌عبی) هه‌ریه‌كه‌یان پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌قام و مه‌رجه‌عێكی سیاسین و كه‌س به ئاوازی ئه‌ویتر هه‌ڵناپه‌ڕێت!
حه‌شدی شه‌عبی كه له فۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تی و خێڵهكییهكهیدا، به‌رئه‌نجامی (عێل جاڕ) و خڕ كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه كه‌سێكه (ته‌مه‌نیان له ١٦ ساڵ به‌ره‌و ژوور)، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕقێكی دیرۆكی و تائیفی، ئه‌مڕۆ بریتین له زیاتر له ٥٠ میلیشیا و كه‌تیبه‌ی جۆرا و جۆر ته‌نیا له‌عێراقدا و دیارترین و گه‌وره‌ترینی ئه‌م میلیشیا تائیفییانهش(جه‌یشی مه‌هدی، مونه‌زه‌مه‌ی به‌در، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، سرایا سه‌لام، حیزبوڵڵا، سه‌رایا ته‌ڵیعه خوراسانی، ئهلئهبدال، ئه‌لسه‌لام، ئه‌لوه‌عد السادق، لیوای عه‌مار بن یاسر، لیوای ئه‌سه‌دوڵڵا غالب، لیوای یه‌وم لمهوعود، سه‌رایا زه‌هرا، لیوای زولفه‌قار، لیوای كه‌فیل زه‌ینب، سه‌رایای ئهنسارلعهقیده، لیوای مونته‌زیر، لیوای ئه‌بولفه‌زڵ عه‌باس)ن له‌گه‌ڵ چه‌ند گروپ و كه‌تیبه و تاقمی بچووكی تر، هه‌موو ئه‌مانه كه هه‌ریه‌كه‌یان وه‌لائیان بۆ حیزب و ڕێكخراوێكی سیاسی هه‌یه، گوایه له فۆڕمی گشتیدا، سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقن كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌یانه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس، دامه‌زرێنه‌ر و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه و ئه‌م كه‌سه‌ش ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان و ڕاوێژ له قاسمی سوله‌یمانی وه‌رده‌گرێت، نه‌ك هه‌ر هێنده‌ش، مه‌هدی موهه‌ندیس خۆی ده‌ڵێت "شانازی گه‌وره‌ی من ئه‌وه‌یه كه سه‌ربازێكی قاسمی سوله‌یمانیم و ئه‌مه‌ش به نیعمه‌تێكی ئیلاهی ده‌زانم!"
مه‌هدی موهه‌ندیس، یه‌كێكه له‌و فه‌رماندانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه به‌هه‌مان شێوه‌ی قاسمی سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، ناوی له‌لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادایه، چونكه شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی كردووه و نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئه‌وان بووه، ئه‌م پیاوه ناوی ته‌واوی جه‌مال جه‌عفه‌ر ئیبراهیمه و ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵه و له دایكێكی ئێرانی و باوكێكی عێراقی خه‌ڵكی به‌سڕه له‌دایك بووه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠٠٥دا به‌شداری كرد و له‌سه‌ر بازنه‌ی شاری بابل بوو به ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڕێگه‌یان پێ نه‌دا بچێته په‌رله‌مانه‌وه، هه‌ربۆیه له عێراق هه‌ڵهات و ڕووی كرده ئێران، تا ئه‌وكاته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا عێراقیان به‌جێ نه‌هێشت، ئه‌ویش نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ عێراق، ئه‌م پیاوه ڕقێكی بێ پایانی له ئهمهریكییهكانه، به‌هه‌مان شێوه‌ی قاسمی سوله‌یمانی كار ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتێكدا كه ئه‌مه‌ریكا هیچ سه‌ر و سه‌ودایه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌م میلیشیا خێڵه‌كی و تائیفییانهدا نییه، ده‌یان ساڵه ده‌یه‌وێت سێبه‌ر و تارمایی سوپای پاسدارانی ئێرانی بسڕێته‌وه كه باڵی كێشاوه به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه له‌پاڵییه‌وه مۆدێلێكی تر قووت بووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه له به‌هانه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت كه حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌م ڕۆژانه گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، سه‌ری كێشاوه بۆ كێشانی سوپای پاسداران بۆ لیستی تیرۆر، ڕه‌نگه له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا، چه‌ند گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی بخاته لیستی تیرۆره‌وه كه فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆ له‌و سوپایه وه‌رده‌گرن، یه‌كێك له‌وانه (ڕێكخراوی به‌دره) كه هادی عامری و مه‌هدی موهه‌ندیسی كۆنه پاسداری ناوی سوپای پاسداران به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن!گرنگترین فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ربازه‌كانی ناو ڕێكخراوی به‌درن، هه‌ر ئه‌مانیشن كه له هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر كوردستانن، بۆیه هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر كوردستان، پیلانی قاسمی سوله‌یمانییه و ئه‌مه‌ریكا بێلایه‌ن نابێت و به‌رپه‌رچی ده‌داته‌وه، شه‌ڕی حه‌شد له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ خزانی ئه‌م میلیشیایانه بۆ‌نێو لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا، گه‌رنا ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێكیان ده‌كاته‌وه، كه تیایدا به‌لێدانی حه‌شد، تۆڵه له‌سوپای پاسداران بكاته‌وه، ئه‌وان ئه‌مه ده‌زانن، بۆیه ڕه‌نگه شه‌ڕی ده‌روونی زۆرتر له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز هێرش نا!