تكایه وه‌ك دوێنێ جاش بن!
عه‌ره‌به‌كانی ئه‌مڕۆ كه تووڕه ده‌بن، فڕۆكه‌خانه‌كانت داده‌خه‌ن و مووچه‌ت ناده‌نێ، ئه‌وانه‌ی دوێنێش كه تووڕه ده‌بوون، كیمیایان به‌سه‌ردا ده‌ڕشتیت و زینده‌به‌چاڵیان ده‌كردیت و گونده‌كانیان خاپوور ده‌كردیت، ئه‌وه‌ی كه ئێستاش هه‌ر وه‌ك دوێنێ كیمیات به‌سه‌ردا نارێژن و ماڵه‌كه‌ت خاپوور ناكه‌ن، بۆیان نه‌چووه‌ته سه‌ر و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دوێنێیان نییه، ئه‌گه‌ر هێزه‌كه‌ی جارانیان بێته‌وه ده‌ست، هه‌ر خاوه‌نی هه‌مان فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی دوێنێیانن.
كورد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی نییه له عێراقدا، نه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا و نه له‌ناو حكومه‌ته‌كه‌شیدا، له‌ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا هیچ سیمبولێكی كورد ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه، له‌ناو حكومه‌ته‌كه‌شدا، كورد هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه! عه‌ره‌ب ده‌توانێت هه‌رچی پێ خۆش بوو دژ به‌كورد بیكات، دادگا و په‌رله‌مان و چه‌ك هه‌ر لای ئه‌وانه، كوردیش ئێستا وه‌ك جاران یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕوو به‌رهه‌ڵستییان ناكات و ڕووبه‌ڕوویان نابێته‌وه، كورده‌كانی ئه‌مرۆ، به‌شێكیان وه‌ك من ناڕه‌حه‌تن به‌م ڕه‌فتاره‌ی عه‌ره‌ب و به‌شێكیشیان كه سروه و ئاڵا ئه‌سه‌دی و چه‌ند ته‌ها محێدین مه‌عروف و ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زانێكی تر نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن، پاڵپشتی ئه‌و ڕه‌فتاره هۆڤانی و دژه كوردانه‌یه‌ی عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن.
دوێنێ له مه‌جلیسی سه‌وره ئه‌گه‌ر كوردێكیش هه‌بووایه، به‌عس داینابوو نه‌ك كورد هه‌ڵی بژاردبێت، به‌ڵام ئێستا كورده‌كان نوێنه‌ر ده‌نێرنه به‌غداد و ئه‌وانیش به‌ده‌نگی كورده‌وه و به به‌لاش ده‌چنه باوه‌شی عه‌باددی و مالكی و هادی عامری و مه‌هدی موهه‌ندیسه‌وه، ئه‌وسا یه‌ك جۆر جاش هه‌بوو ته‌نیا هی سه‌دام بوو، ئێستا سه‌دان مۆدێلی جاشایه‌تی هه‌یه و هه‌مووشیان یه‌ك خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه كه دژی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان بن.
عه‌ره‌به‌كانی دوێنێ ته‌نیا سوننه‌كانیان له‌كوردیان ده‌دا، ئه‌مڕۆ شیعه‌كانیشیان لێی ده‌ده‌ن، عه‌ره‌به‌كانی دوێنێ به‌زه‌حمه‌ت نۆكه‌ر و خۆفرۆشیان له‌ناو كوردا ده‌ست ده‌كه‌وت، خۆیان ده‌هاتن بۆلایان و تكا و ڕجایان لێ ده‌كردن و پاره‌یه‌كی زۆریان ده‌دانێ و چه‌ك و پاسه‌وانی زۆریان ده‌دانێ و ده‌شیان هێشت كه نۆكه‌ره‌كانیان به كوردی قسه بكه‌ن و جلی كوردیش له‌به‌ر بكه‌ن و هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتیشیان له شاره‌كاندا هه‌بێت، به‌ڵام عه‌ره‌به‌كانی ئه‌مرۆ، نۆكه‌ر و خۆفرۆش و خاكفرۆشیان به ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌وان به‌دوایاندا ناگه‌رێن، نۆكه‌ر و جاشه‌كان خۆیان ده‌چن بۆ به‌غداد بۆلایان، خۆیان پێشنیار بۆ كڕیاره عه‌ره‌به‌كانیان ده‌كه‌ن كه وه‌ك نۆكه‌ر و جاش قه‌بووڵیان بكات.
جاران نرخی جاش گران بوو، كڕینی هه‌ر جاشێك، تێچوویه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر ڕژێمی به‌غداد، كرۆنا و به‌ڕازیلیان بۆ ده‌كڕین، هه‌زار و دوو هه‌زار كه‌سیان بۆ داده‌مه‌زراندن و موچه‌یان ده‌دانێ، چه‌ندین پارچه زه‌وی ڕوكن و گرانیان پێ ده‌دان، ماشێنی سه‌ربازی و چه‌كی نوێیان به دیاری پێ ده‌دان، زوو زوو بانگ ده‌كران بۆ كۆشكی سه‌رۆك و وێنه‌ی یادگارییان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ده‌گرت، كه‌س نه‌یده‌توانی قافڵه‌كانیان له‌بازگه‌كاندا ڕابگرێت، جاشه‌كانی ئه‌مڕۆش خۆیان ده‌چن كلیلی ده‌روازه‌ی شاره‌كانیان بۆ ده‌به‌ن، كه‌چی هه‌فته‌ی پاشتر له بازگه‌كانیاندا ڕیسوایان ده‌كه‌ن، ڕۆژانه ماڵ و باره‌گاكانیان وه‌ك چایخانه‌ی حه‌شیش كێشه‌كان ده‌پشكنن! وێنه‌ی دانه‌یه‌ك له‌م شته بچوكانه‌م بینی، له‌پاڵ عه‌ممار حه‌كیمدا، به‌وپه‌ڕی ته‌شه‌بوس و بچوكییه‌وه له‌پاڵیا وه‌ستابوو، بێشه‌رمانه له‌فه‌یسبوكه‌كه‌شییه‌وه بڵاوی كردبووه‌وه و لێی نووسی بوو: سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم موژده‌ی خۆشی پێدام و به‌ڵێنیشیدا مه‌وعیدێكی جه‌نابی حه‌یده‌ر عه‌باددیم بۆ وه‌ربگرێت، ئێ غه‌شیم جاشه‌كانی زوو بێ مه‌وعید ده‌چوونه لای سه‌رۆك، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ده‌مانچه‌شیان به لاقه‌ده‌وه بوو و كه‌س نه‌یده‌توانی لێیان بسێنێت و بیانپشكنێت، تۆ بۆچی داوای پێگه‌كه‌ی دوێنێی جاشایه‌تی ناكه‌یت؟ لانیكه‌م ئیحترام له‌خۆت بگره.
ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ جاش نین، جاش پله بوو، ده‌سه‌ڵات بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كات شكۆمه‌ندیش بوو، جاشی دوێنێ ده‌كرایه موحافیز، ده‌كرایه موسته‌شاری سه‌رۆك، ده‌كرایه فه‌رمانده و ته‌نانه‌ت ده‌شكرایه باڵوێز و وه‌زیر، ته‌ها محێدین مه‌عروف كرایه جێگری سه‌رۆك كۆمار و ئه‌ندامی مه‌جلسی سه‌وره كه باڵاترین ده‌سه‌ڵات بوو، تۆ ئه‌گه‌ر وردیله جاشیش بوویتایه ده‌نێردرایته زانكۆ گه‌وره‌كانی جیهان بۆ خوێندن، وردیله جاشه‌كان له به‌غداد به جلی كوردییه‌وه ده‌سووڕانه‌وه و خه‌ڵك وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرتن، نا نا ئێوه جاشیش نین، نۆكه‌ر و جاشه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بێئه‌خلاق نه‌بوون، جار جار ئه‌خلاقیان هه‌بوو، ئه‌وان جار جار بیریان ده‌كه‌وته‌وه كه كوردن، به‌شێك له پاره‌ی جاشایه‌تی و چه‌كی نۆكه‌رایه‌تییان ده‌نارده شاخ و یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان پێ ده‌دا، ده‌رمانیان به‌دزییه‌وه ده‌نارده شاخ، كاتێك به‌عس به‌ته‌مای هێرش بووایه بۆسه‌ر پێشمه‌رگه، هه‌واڵیان ده‌نارده شاخ و شۆڕ‌شیان له پیلانی دوژمن ئاگادار ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێوه له‌پردێ پێش حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتبوون، تۆپخانه‌كانی حه‌شد له‌ماڵی فه‌رمانده بێ شكۆكانی ئێوه‌وه تۆپبارانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كرد، كه‌چی ئێوه له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كانتانه‌وه ده‌تان وت: پێشمه‌رگه پردێ تۆپباران ده‌كات.
ده‌بێت كورد ناونیشان و ناسنامه و ده‌سته‌واژه‌ی نوێ بۆ ئێوه بدۆزێته‌وه، ئێوه هێشتا نه‌تان توانیوه جاشیش بن، چه‌ندین جاش هه‌یه خه‌ڵكی له‌سه‌ر سێداره هێناوه‌ته ده‌ره‌وه، چه‌ندین جاش هه‌یه ڕه‌بیه و قوله‌ی عه‌سكه‌ری به‌عسییه‌كانی ڕاده‌ستی شۆڕش كردووه، چه‌ندین جاش هه‌یه خه‌ڵكی له ئه‌نفال ڕزگار كردووه، هیچ جاشێكی زوو جورئه‌تی نه‌ده‌كرد ناسناوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بخاته سه‌ر خێڵه‌كانی ئه‌عراب، ئه‌وانه‌ی ئێوه بێشه‌رمانه خۆیان ده‌خسته‌وه سه‌ر ئه‌سه‌دی! جاشه‌كانی دوێنێ شانازییان ده‌كرد به جاشایه‌تییانه‌وه، به‌ڵام ئێوه هه‌رچی ناشرینییه تێتاندایه و خۆشتان پێ پاڵه‌وانه، په‌رله‌مانتاری ناشرینی واتان هه‌یه حه‌فته‌ی یه‌ك دوو جار له كه‌ناڵی ئه‌لغه‌دیری نوری مالكییه‌وه به نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌وه‌رێت! ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌یانده‌زانی ئێوه فێرتان كردن، پێشنیاری بڕینی موچه‌ی هه‌رێمی كوردستانتان بۆ كر‌ن، ئێوه باشترین نه‌خشه‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كودستانتان بۆ برد‌ن، جاشه‌كانی دوێنێ جار جار ئه‌خلاقیان هه‌بوو، به‌ڵام ئێوه هیچ كاتێك نیتانه! به‌قه‌ولی سالم "سا قه‌ڵه‌م! بێ، دادی ئه‌م ئه‌ندوهی كوبرایه بده... من له‌تاو ئه‌م ته‌عزییه‌ی عوضمایه ماوم بێ زمان!"