بـــۆچی بەهــه‌رێمکــردنی کــه‌رکووك هــه‌ڵه‌یه‌کی مــێژوویی کــوشنده‌یـە؟
لــه بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌ی به هه‌رێمکردنی که‌رکووك، پرۆژه‌یه‌کی ستراتیژی تورکیایه به‌مه‌به‌سستی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی نه‌وتی که‌رکووكه هاوشیوه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و سه‌پاندنی هه‌ژموونی تورکیایه به‌سه‌ر که‌رکووکدا بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی تورکمان و عه‌ره‌بی سووننه‌یه به‌رامبه‌ر به کورد، که له دوای هاتنی داعش ئه‌و پێگه‌یه‌یان له ده‌ست داوه.
لێره‌وه باسی به‌شێک له مه‌ترسییه‌کانی به‌هه‌رێمکردنی که‌رکووك ده‌که‌م له رووه‌كانی (ده‌ستووری - ئابووری - سه‌ربازی – ئیداری - دیموگرافی)وه.
مه‌ترسی ده‌ستووری وقــانونی:
نه له ده‌ستوور نه له یاسای دروستکردنی هه‌رێمه‌کاندا ڕێگه‌پێدراوه که دوو هه‌رێم یه‌کبگرن. که‌واتا دوای به‌هه‌رێمکردنی که‌رکووك ئاسته‌مه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان یه‌کبگرێته‌وه.
مـه‌ترسی ئـابووری
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی که پێیانوایه به‌هه‌رێمکردنی که‌رکووك باری ئابووری که‌رکووکییه‌کان باشتر ده‌کات، به‌ڵکو به‌هه‌رێمکردنی که‌رکووك مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ئابووری که‌رکووك دروست ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وت سه‌رچاوه‌ی داهاتی سه‌ره‌کی ده‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا زیاتر له (400,000) چوارسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی که‌رکووك له‌لاین هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌نارده ده‌کرێ، به‌مه‌ش ته‌نها (140,000) سه‌د وچل هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ که‌رکووك ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش نه‌ك هه‌ر به‌شی خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی ناکات، به‌ڵکو به‌شی چاره‌که مووچه‌یه‌کی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌که ناکات، به فرمانبه‌رانی به‌غدا و هه‌رێمه‌وه که نزیکه‌ی (100.000) فه‌رمانبه‌رن.
وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووك له رێگه‌ی تورکیا هه‌نارده ده‌کرێ و تورکیاش وه‌کو کارتی گوشار به‌کاری ده‌هێنێ بۆ ئه‌وه‌ی که‌رکووك بکات به به‌شێک له ململانێ ئیقلیمییه‌کانی خۆی له‌ناو عێراق و کوردستان.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان، هه‌روه‌ها ئابوورییه‌کی پته‌و و کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی و سیسته‌می بانكی له که‌رکووکدا بوونی نییه که بتوانرێ پشتی پێ ببه‌سترێ.
مـه‌ترسی ســه‌ربازی
له رابردوودا هه‌رهه‌ڕه‌شه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌لایه‌ن نه‌یارانی کورده‌وه به‌مه‌به‌ستی لاوازکردنی پێگه‌ی کورد له که‌رکووك، هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان پارێزه‌ری بووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاتنی داعشدا به گیانفیدایی و خوێنی پێشمه‌رگه ئه‌م ناوچه‌یه پارێزراوه، دیاره پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان له گه‌رمیان و کوێستانه‌وه له‌پێناو ئه‌وه‌ی که‌رکووك به‌شێکه له خاکی کوردستان گیانی خۆیان به‌ختکردووه، له داهاتووشدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان تاکه هێزه که که‌رکووك ده‌پارێزێ له‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك که رووبه‌ڕووی که‌رکووك ببێته‌وه له‌لایه‌ن نه‌یارانی کورده‌وه و هێزه‌کانی ئاسایش ڕێگر ده‌بن له‌شاڵاوه‌کانی په‌لا‌ماری تیرۆریستی و ئۆتۆمبێله بۆمبرێژه‌کان بۆ سه‌ر ناوچه کوردییه‌کان و به‌کارهێنانی تیرۆر بۆ ده‌ستکه‌وتی سیاسی، گه‌ر که‌رکووك عومقی کوردستانی هه‌بێ له توانایدا ده‌بیت رووبه‌ڕوی هه‌ر مه‌ترسییه‌کی عه‌سکه‌ری ببێته‌وه، له ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌رێمێکی سووننی، یان له لایه‌ن به‌غدا‌وه
مه‌ترسی ئـیداری
ئه‌و هه‌رێمه‌ی که تورکیا و تورکمان پێیی رازین، ده‌بێت ئیداره‌یه‌کی هاوبه‌شی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر کورد سه‌رۆکی هه‌رێم بێت ئه‌وا ده‌بێت تورکمان سه‌رۆکی حکوومه‌ت و عه‌ره‌بیش سه‌رۆکی په‌رله‌مان، بۆیه به‌رده‌وام کورد له‌به‌رده‌م مه‌ترسی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌ب و تورکماندا ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تورکمان هه‌رێمی که‌رکووکی به‌م سنووره ئیدارییه‌ی ئێستای شاره‌که ده‌وێت، مه‌به‌ستیشیان له‌م هه‌ڵویسته روون وئاشکرایه.
مـــه‌ترسی دیـــموگرافی:
به‌پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پلاندانان، رێژه‌ی زیادبوونی دانیشتوانی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری به‌ئاستێکه، که له 15 ساڵی داهاتوودا ده‌بنه زۆرینه‌ی شاری که‌رکووك، ئه‌مه بێجگه له بوونی نزیکه‌ی نیو ملیۆن عه‌ره‌ب که له دوای 2003 و شه‌ڕی داعشه‌وه هاتوونه‌ته که‌رکووك، ئه‌مه وا ده‌کات که کورد جارێکی‌تر دوای ئه‌م هه‌موو تێکۆشان و قوربانیدانه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆیه‌دا، به ده‌ستی خۆی ده‌که‌وێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵات و حوکمی زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی که‌رکووك.
دیاره له دوای هاتنی داعش بوونی پێشمه‌رگه له که‌رکووك، ئاسۆیه‌کی نوێ به رووی که‌رکووك و کوردستاندا کردووه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌گه‌رێك له عێراق کراوه‌یه، بۆ نموونه دروستکردنی هه‌رێمی سووننه له عێراقدا، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات پێویست نه‌کات کورد ده‌ست به‌رێت بۆ سیناریۆی به‌هه‌رێمکردنی که‌رکووك، چونکه له حاڵه‌تی دروستبوونی هه‌رێمی سووننه‌دا، ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌کانی که‌رکووك بچنه سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه، یان بۆ نموونه حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری، بکرێته پارێزگایه‌کی عه‌ره‌بی سووننی، که ئه‌گه‌رێکه و چه‌ندین جار باسی لێوه‌کراوه، ئه‌مه به ئاسانی وا ده‌کات که‌رکووك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان.
پێویسته هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌مساردانه و بێباکانه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر که‌رکووك کۆتایی پێبهێنرێت، به‌ڵکو ئه‌و هه‌ڵوێستانه به ئاراسته‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی کوردی که‌رکووك و پێکهاته‌کانی تری بێت، نه‌ك دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له کوردستان و شه‌ڕی به دیموکراتیکردنی کوردستان و پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و بوونی شه‌فافیه‌ت. هۆکاری گرنگن بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زیاتری هاووڵاتیانی که‌رکووك به کوردستان و ئه‌زموونه حوکمڕانییه‌که‌ی.
له کۆتاییدا بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه، کورد له رابردوو له سه‌رده‌می دیکتاتۆرییه‌تدا و ئه‌مساڵانه‌ی دوای 2003، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گوشاره سیاسی و ئه‌منی و عه‌سکه‌رییوه چ له ناوخۆی عیراق و چ له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیقلیمی و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش که کرایه سه‌ری ئاماده نه‌بوو که‌رکووك بکاته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ له ئێستادا که به فیداکاری و خوێنی پێشمه‌رگه بارودۆخه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد گۆڕاوه، هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی کوشنده‌یه که باس له به‌هه‌رێمکردنی که‌رکووك بکرێت.